نوێترین توێژینەوەی ستاندەر پەردە لەسەر كاریگەری پەیوەندیەكانی توركیا و ئیسرائیل لەسەر دۆزی كورد هەڵدەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 2921 جار بینراوە

ستاندەر 

بۆردی توێژینەوەی ستاندەر لەنوێترین توێژینەوەیدا كاریگەریەكانی پەیوەندی توركیا و ئیسرائیل سەر دۆزی كورد دەخاتە بەردەم هەڵسەنگاندن و لێكۆلینەوە.

توێژیتەوەكە لەلایەن توێژەر شوان حسین راستەوخۆ زانیاریەكانی لە ئەرشیف وبەڵگەنامە ئیسرائیلیه‌كان وەرگرتوە لەزمانی عیبریه‌وه‌ بۆ زمانی كوردی، تیایدا چەندین بەڵگەنامە و زانیاری لەبارەی كاریگەری سلبی رێكەوتنەكانی توركیا و ئیسرائیل لەسەر خراوەتە ڕوو، گرنگی توێژینەوەكە زیاتر لەم ڕوەیەوە بەڵگەنامەكان پێشتر بەكارنەهێندراون و بەشێكیشیان لە زمانی ترەوە بەتایبەت عەرەبی وەرگێردراونەتە سەر كوردی بۆیە بەشێك لەوانە بە دروستی نەگەیشتوون.

توێژینەوەكە لە ژێر ناونیشانی (كاریگەری پەیوەندیەكانی ئیسرائیل – توركیا لەسەر كورد) بڵاوكراوەتەوە و ژمارە 45ی زنجیرە توێژینەوەكانی دەزگای ستاندەری پێدراوە.

بۆ خوێندنەوەی كلیك لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە:

https://drive.google.com/file/d/17VZTtb4mHK-RYyRU7r_gOHnnMub-IPBo/view?usp=sharing