بایدن بە خیانەتكردن لە كورد تاوانبار دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 737 جار بینراوە

ستاندەر

مایكڵ ڕۆبن، لێكۆڵەری دیاری ئەمریكیی كە گرنگی بە پرسە پەیوەندیدارەكان بە كورد دەدات ئاشكرای کرد: حكومەتەكەی بایدن دەیان فرۆكەی جەنگی نوێ لە جۆری ئێف 16 بە توركیا دەفرۆشێت و سوپای ئەو وڵاتەش لە بۆردومانی گوند و ناوچە كوردییەكانی باكووری سووریا و عێراق بەكاردەهێنێت.

ناوبراو دەشڵێت بەهەمان شێوەی دۆناڵد ترامپ، جۆ بایدن خیانەت لە كوردەكان دەكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی، حكومەتەكەی بایدن ڕەزامەندبووە لەسەر نۆژەنكردنەوە و زیادكردنی كەرەستە سەربازییەكانی توركیا.

بەبڕوای مایكڵ ڕۆبن، كە پێشتر بەرپرس بووە لە پنتاگۆن، “ئەمە سیاسەتێكی سادە و ئاشكرایە ئەمریكا دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیادا ئارامبكاتەوە، ئەوەش بە ئامانجی بەدەستهێنانی هاودەنگیی و هاوكاریی توركیا لە پرسەكانی دیكەی تایبەت و پەیوەندیدار بە ڕووسیا و وەك فراوانكردنی هاوپەیمانی ناتۆ.