نهێنی دەستپێشخەرییە سیاسییەكەی بارزانی و، كاتەكەی ئاشكرا دەبێت.

لەلایەن ستاندار Posted on 417 جار بینراوە

ستاندەر

چاوەرێ دەكرێت، لەم هەفتەیەدا مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەستپێشخەریە سیاسیەكەی بۆچارەسەری كێشەكانی هەرێم و بەغدا رابگەیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نێو سەرچاوەیەكی باڵای پارتی، دەستپێشخەریەكە لە دوو پاكێج پێكدێت، كە یەكێكیان تایبەتە بەدابەشكردنەوەی پۆستەكان لەناوخۆی هەرێم، ئەویتریشیان پۆستەكانی كورد لە بەغدا كە گرنگترینیان پۆستی سەرۆك كۆمارە، كە بۆتە گرێ كوێرەی دۆخی سیاسی عێراق. مەسعود بارزانی، پێشتر لەبارەی ناوەرۆكی دەستپێشخەرییەكەی لەگەڵ ئێرانیەكانیش گفتۆگۆی كردووە.
ستاندەر لە سەرچاوەیەکی تایبەت دەستیکەوتووە، یەكێك لەبەربەستەكانی بەردەم دەستپێشخەرییەكە موقتەدا سەدرە، بەو پێیەی ئێستا خۆی بەژمارەی هەرە گەورەی عێراق دەزانێت و ئاسان ناچێتە ژێر باری دەستپێشخەری هیچ كەسێك.