ڕەخنەی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە “یەكەكانی 70 و80ی حیزبی لەوەزارەتی پێشمەرگە پڕچەكترن “

لەلایەن ستاندار Posted on 603 جار بینراوە

ستاندەر:تایبەت

پرسی چاكسازی لە وەزارەت و هێزی پێشمەرگە ماوەی چەند ساڵێكە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بەتایبەت دوای هاتنی هاوپەیمانان جەختی لێدەكرێتەوە، بەرپرسانی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێنن هەنگاوەكان دەستی پێكردووە و بەردەوام دەبن.

سەرچاوەیەكی تایبەتی ستاندەر كە ئاگاداری هەنگاوەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە رایگەیاند:” ئەوەی ئێستا ڕوودەدات بەپێچەوانەوە، نەك چاكسازی لە ئارادانیە بەڵكو هەنگاوەكانی پێشووش لە پاشەكشەیە، ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە بێ پلانترین و بێ سەروبەرترین دامەزراوەیە.

وتیشی:” وەزارەتی بێشمەرگە لە بری ئەوەی دام ودەزگاو یەکە سەربازیەکانی بێشەنگ و سەرمەشق بن. بۆریکخستن وبێگەیاندنی هێزەکانی بێشمەرگە بەپبێچەوانەوە وێستگەیەکە بۆئیفلیج بون و بەڕبوت بونی بێشمەرگە باشترین بەلگەش بۆ ئەو راستیانە ئەوەیە کە ئەگەر بەراوردێک لە نێوان فەرماندەیی گشتی هێزەکانی( ٧٠) و فەرماندەیی لە شکری کوردستان (٨٠ ) لەلایەک و وەزارەتی بێشمەرگە لە لایەکی تر بکەین، ئەوا ئەو دوو یەكەیە لەهەموو ڕووەکانەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە سەربازی ترو بە دیسپلنتر و بێ کەم وکوڕی ترن، لەكاتێك دەبوو پێچەوانە بوایە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەگوێرەی لێدوانی وەزیر و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بوایە ئێستا دەبوو لە زۆر ڕووەوە چاكسازی بە ئەنجام بگەیشتایە.

بەڵام بەگوێرەی زانیاری ستاندەر وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە ڕووبەڕووی رەخنە و گلەییەکی زۆر بۆتەوە، بەو پێیەی وەك پێویست بەدەم پلانی چاكسازی هێزی پێشمەرگە نایێن و هیچ بەرەو پێشوەچونێكی ئەوتۆ نانێن، لەكاتێكدا ماوەی چەند ساڵێكە پلانی ریفۆرم لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەلایەن ئەوانەوە پێشكەشی وەزارەت كراوە.