ئاژانسێكی گەورەی ئەمریكا لەسەر كورد هێرشی توند دەكاتە سەر ئەردۆغان

لەلایەن ستاندار Posted on 657 جار بینراوە

ستاندەر

‌سەرۆكە ئیسلامگەراکەی توركیا. ناتۆ بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی دەستی كراوە بێت هێرشبكاتە سەر هاوپەیمانەكانی ئەمریكا ئەمەی سەرەوە دەقی راپۆرتێكی تەلەفزیۆنی فۆكەس نیوزی ئەمریکیە كە یەكێكە لەو میدیایانەی كاریگەریان لەسەر سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریكا هەیە. ئاژانسەكە دەڵێت ئەردۆغان داهاتی ناتۆ بەكاردەهێنێت بۆ هێنانەدی بەرژەوەندیە تایبەتیەكانی خۆی.

راپۆرتەكەی تەلەفزیۆنی فۆكەس نیوز دەشڵێت لەچەند هەفتەی رابردوو رێگری خۆی پیشاندا لەوەی بهێلێت سوید و فینلاند ببنە ئەندامی ناتۆ، ئێستاش هەڕەشەی داگیركردنی باكوری سوریا دەكات، كە كوردە هاوپەیمانەكانی ئەمریكا حكومرانی دەكەن و رۆڵی سەرەكیان لە تێكشكاندنی داعش هەبوە. دەشلێت ئەردۆغان دەیەوێت تۆڵە لە سوید و فیلاند بكاتەوە، چونكە كاتێك لە 2019 سوپای توركیا هێرشی كردە سەر رۆژاڤا، ئەو دوو وڵاتە فرۆشتنی چەكیان بە توركیا راگرت، توركیاش ئەوەی كردۆتە پاساو بۆ ئەوەی بلێت ئەو دوو وڵاتە پشتیوانی پەكەكە دەكەن. چەند پسپۆرێكی شارەزای كاروباری توركیا كە بۆ ئاژانسەكە قسەیان كردووە دەلێن توركیا ئێستا كاتەكە بەگونجاو دەزانێت بۆ هەوڵی داگیركردنی باكوری سوریا، چونكە رووسیا بە شەڕی ئۆكرانیا سەرقاڵە و پێویستیشی بە پشتیوانی توركیایە بۆ ئەوەی رێگری بكات لەوەی سوید و فیلاند بچنە ناو ناتۆ، توركیا سوود لەو دۆخە وەردەگرێت.

لەلایەكی تر ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند هۆشداریان داوەتە توركیا لەهەر جولەیەك لە سوریا كە ببێتە هۆی تێكدانی ناسەقامیگری، وتوشیەتی لەگەل هاوپەیمانەكانمان لە سوریا كە مەبەستی هەسەدەیە بەردەوام دەبین لە شەڕی تیرۆر و پاشماوەكانی داعش، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی ناهێلن توركیا زیان بەهەسەدە بگەیەنێت، ئەم لێدوانەش جارێكی تر ئەردۆغانی تورە و بێ ئومید كرد، رووسیاش لەرێگای سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە، توركیای بێ ئومێد كرد لەوەی پشتیوانی هیچ ئۆپەرازسیۆنێك بكەن یان رێگای پێبدەن، توركیا ناوچەی نوێ داگیربكات.