حكوومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت پێدەنێنە قۆناغێكی نوێی شەڕی یاسایی.

لەلایەن ستاندار Posted on 472 جار بینراوە

ستاندەر
لەنوێترین بەرەو پێشچووندا حكوومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵایەكی دژی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێڕاق تۆمار كردووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە بەغدا سكاڵا دژی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن وەزارەتی نەوت كرا.
بەگوێرەی زانیاری ئاژانسی هەواڵی عێڕاق ڕیپۆرت: “هەرێمی كوردستان و بەغدا چوونەتە قۆناغێكی نوێی شەڕی یاسایی لە رێی دادگاوە”.
ئاژانسەكە دەڵێت: حكوومەتی هەرێم پێی وایە، وەزیری نەوت لە دەرەوەی یاسا فشارەكانی بۆ سەر كۆمپانیاكانی بواری نەوت لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و ڕووبەرووی دادگایان دەكاتەوە.
جێی باسە حكوومەتی عێراق لە دادگای كەرخ سكاڵای لەسەر حەوت كۆمپانیای نێودەوڵەتی تۆماركردووە، كە لە كەرتی نەوتی كوردستان كاردەكەن، بڕیار بوو لە هەفتەی ڕابردو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەم كۆمپانیایانە داد بینییەكە بەرێوەبچووبایە، بەڵام دواخراوە بۆ 20ی ئەم مانگە، ئەمەش حكوومەتی هەرێمی كوردستانی نیگەران كردووە.
چوونی وەفدی هەرێمی كوردستانیش لە هەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا هەر لە ژێر فشاری ئەم كۆمپانیا نەوتیانە بوە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق سكاڵاكەی بكشێنێتەوە لە دژیان