هەوڵەكانی پارتی بۆ هەڵدانەوەی لاپەرەیەكی نوێ لەگەڵ ئێران شكست دەخوات.

لەلایەن ستاندار Posted on 706 جار بینراوە

ستاندەر
دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی رابردوو بۆ راگرتنی هێرشە موشەكیەكانی سەر هەولێر، وەفدێكی باڵای پارتی بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێم لە تاران، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ئێران كۆبوویەوە، بە ئامانجی كۆتایی هێنانی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر بە پاساوی بوونی مۆساد و ڕەواندنەوەی نیگەرانییەكانی ئەم وڵاتە، بەڵام هێرشەكەی چەند ڕۆژی رابردووی سێ درۆنی ئێرانی بۆ سەر هەولێر دەریخست هەوڵەكەی پارتی شكستی هێناوە.
پارتی لە كۆبوونەوەكەی تاران هەموو ئامادەییەكی پیشاندابوو بۆ ئەوەی سەرجەم نیگەرانییەكانی ئێران بڕەوێننەوە لە پرسی چالاكی هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئەو سەرنجانەی لەسەر پرسی بونی مۆساد لە هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەكان، پارتی نەیتوانیوە بڕوا بە ئێرانییەكان بهێنێت، كە ئیسڕائیل و مۆساد هیچ بنەكە و بوونێكیان لە كوردستان و هەولێر نییە، ئەمەش وادەكات چاوەڕێی هێرشی زیاتریش بكرێت.