ستاندەر
لە دوو رۆژی رابردوودا، وەفدێكی باڵای حكوومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی توركیایان كرد، وەفدەكە بە ئەندامیەتی ئانۆ جهوههر، وهزیری گواستنهوه و گهیاندن، محهمهد شوكری، سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان و گوهدار شێخۆ، سهرپهرشتیاری ئیدارهی زاخۆ، بەڵام هیچ وەزیرێكی گۆڕان و یەكێتی لە وەفدەكە نەبوە.
لەكاتێكدا وەك سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران باسی كردووە سەردانەكە بۆ پرسی بازرگانی بوە، بەڵام وەزیری بازرگانی لە پشكی گۆڕان لە وەفدەكە نەبووە.
جێی باسە لەدوو مانگی رابردوودا ئەمە دووەم وەفدی باڵای كوردستانە بەبێ بەشداری وەزیرەكانی یەكێتی و گۆڕان دەچنە توركیا، سەرچاوەیەكیش بە ستاندەری راگەیاند بەهۆی بونی مەلەفی هەستیاری ئابوری و سیاسی لەنێوان پارتی و توركیا، هەردوو لا لەگەڵ ئەوەدا نین، جگە لە بەرپرسانی پارتی هیچ لایەنێكی تری كوردستان بەشداریان پێبكرێت.