چەند بەڵگەیەك دەیسەلمێنێت هەرێمی كوردستان ناوەندی كۆنترۆڵكردنی درۆنەكانی توركیایە

لەلایەن ستاندار Posted on 484 جار بینراوە

 

ستاندەر

زۆربونی چالاكییەكانی سوپای توركیا لە ناو خاکی هەرێمی كوردستاندا لە رێی درۆنەوە گومانی زۆری درووستكردووە كە كۆنترۆڵی ئەم فڕۆكانە لەناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونێك كە توێژەر چێنەر عەوڵا ئەنجامیداوە، ئەو درۆنانەی كە توركیا لەهێرشەكانی لەناو خاكی هەرێم بەكاریدەهێنێت لە جۆری TB2ە، كە بە درۆنی مەودا كورت ناسراون، كە دوورترین مەودای ناردن و ناسینەوەی شەپۆڵەكانی 150 كیلۆ مەترە، بۆیە هەر دووریەك لەوە زیاتر بێت ناتوانێت كۆنرۆڵی بكات.

ئەوە لەكاتێكدا، ئەگەر هێرشەكەی دوێنێی درۆنەكانی سوپای توركیا وەربگرن لە كەلار، دووری كەلار لە سنوری توركیا 380 كیلۆمەترە بۆیە مەحاڵە لە توركیاوە كۆنرۆڵ كرابن.

بەبڕوای ئەو توێژەرە دوو ئەگەر هەیە، یەكێكیان ئەوەیە بنكەی كۆنترۆڵكردنی ئەم درۆنانە ناوخۆی هەرێمی كوردستانە، یاخود جی پی ئێسی چێنراو لەناو خاكی هەرێمی كوردستان چێنراوە و بۆ كۆنترۆڵكردنی هێرشی ئەم درۆنانە بەكاردەهێندرێت.