چوارچێوەی هەماهەنگی نایەوێت نوری مالیکی ببێتەوە سەرۆکوەزیران

لەلایەن ستاندار Posted on 452 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت، دوای ئەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی هەستیان بەوە کرد کە
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە نیازە خۆی بپاڵێوێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راستەوخۆ لەلایەن هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دژایەتی کراوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ئەوە کۆک بووە مالیکی نەچێتە نێو ململانێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران و، وتوویانە: دەمانەوێت لەنێو لایەنە شیعیەکان کەسایەتیەکی پلە دوو بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە کاندید بکەین، بەڵام مالیکی رەتی کردۆتەوە و سور بووە لەسەر کاندید بوون.

ئەو هەوڵانەی نوری مالیکی دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوو ژمارەیەک دەنگی دزە پێکراوی بڵاوکرایەوە کە هێرش دەکاتە سەر موقتەدا سەدر و باس لەتێکچوونی سەقامگیری عێراق دەکات.