جارێكی تر حكوومەتی هەرێم لەبارەی فشارەكانی بەغدا داوای كات دەكات و بەغداش دەڵێت: دەرگا لەبەردەمتان داخراوە.

لەلایەن ستاندار Posted on 171 جار بینراوە
7cc7da05a-112413

ستاندەر

لەچوارچێوەی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر داوای دواخستنی جێبەجێكردنی بریارەكەی دادگای فیدراڵی و كەمكردنەوەی فشارەكانی بەغدا دەكات.

رێبوار خنسی، راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری وزە رایگەیاند، داوامان كردووە تا پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، بەغدا دەست هەڵبگرێت لە چڕكردنەوەی فشارەكانی بۆ سەر حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكان.

سەرچاوەیەكیش لەبارەی وەڵامی حكومەتی عێراقی رایگەیاند، بەغدا بەڕوونی بە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە، هەنگاوەكان بەردەوام دەبن بۆ جێبەجێكردنی بریارەكەی دادگای فیدراڵی، باڵوێز و كونسڵخانەی وڵاتان هەموو كۆمپانیا نەوتیەكانیش ئاگادار كراونەتەوە. بۆیە كاتی ئەوە نیە داوای دواخستن بكرێت.

وتیشی: بەغدا بە هەرێمی وتوە كە دەرگاكان لەبەردەمتان داخراون، چارەسەر ئەوەیە بچنە ژێرباری جێبەجێكردنی بریاری دادگای فیدراڵی، دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیش گفتوگۆ لەسەر دەركردنی یاسای نەوت و غازی عێراق دەكرێت لەوێ دەسەڵاتەكانی حكومەتی هەرێم لەپرسی نەوت دیاریدەكرێت.