توركیا لە رێی سەرۆكی حكوومەتەوە دەیەوێت فشارەكانی سەر عێراق لەسەر وڵاتەكەی كەمبكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 391 جار بینراوە

ستاندەر

حكوومەتی توركیا داوای لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دەكات لەڕێی پەیوەندییەكانی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق فشارەكانی سەر توركیا كەمبكاتەوە.

ئاژانسی سپۆتینكی ڕووسی لەمبارەیەوە بڵاویكردۆتەوە، توركیا كەوتۆتە ژێر كاریگەری فشارەكانی عێراق، بۆیە داوای كردووە حكوومەتی هەرێم ڕۆڵی هەبێت لەكەمكردنەوەی ئەم فشارانە، سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمیش بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لەم چوارچێوەیەیە.

چاوەرێ دەكرێت رۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی ئاسایش كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە دەستدرێژیەكانی سوپای توركیا لە ناوچە سنوریەكانی هەرێم بكات.