ستاندەر روانگەی خۆی لەبارەی دۆخی بەغدا ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 217 جار بینراوە
Iraqi protesters climb over a concrete wall surrounding the parliament (unseen) after breaking into Baghdad's heavily fortified "Green Zone" on April 30, 2016. 
Thousands of angry protesters broke into Baghdad's Green Zone and stormed the parliament building after lawmakers again failed to approve new ministers.
Jubilant supporters of cleric Moqtada al-Sadr invaded the main session hall, shouting slogans glorifying their leader and claiming that they had rooted out corruption. / AFP PHOTO / HAIDAR MOHAMMED ALI

ستاندەر

بەهۆی نارازی بوونی رەوتی سەدر لە کاندید کردنی محەمەد شیاع سودانی، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ماوەی چەند رۆژێکە لایەنگرانی رەوتەکە چوونەتە ناوچەی سەوز و پشێوییەکی زۆرییان لەنێو تەلاری پەرلەمانی عێراق و دامەزراوەکانی تر درووست کردووە.

دەزگای ستاندەر لەپەراوێزی گرژییەکانی بەغدا رایدەگەیەنێت، ئەگەرچی دابەشبوونی ناو ماڵی شیعە ئێستا لەهەر کاتێکی تر قوڵتر بۆتەوه، بەڵام ئەگەری سەرهەڵدانی پێکدادانی سەربازی دوورە، بەهۆی نارازی بوونی مەرجەعیەت لەناوخۆ و ئێران و ئەمریکاش لە دەرەوە.

ستاندەر پێشی وایە، لەو دەمە ئەو جموجۆڵانەی سەدر خزمەت بە دۆخی هەرێمی کورستان ناکات، چونکە ئامانجی سەدر قووڵکردنەوەی ناکۆکی و کۆنترۆڵکردنی هەموو دامەزاراوەکانی عێراقە بە دادگای فیدڕاڵیشەوه.

دەزگای ستاندەر ئەوەش دەخاتە ڕوو، بۆ ئەوەی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت، پێویستە پشتیوانی ڕۆڵی دامەزراوه دەستوورییەکان بکرێت، تا بتوانن مافەکانی خەڵکی هەرێم و پرسی بودجە و مەلەفی نەوت و دەستدرێژییەکانی تورکیا سنورێکی بۆ دابندرێت، چونکە شڵەژانی زیاتری دۆخی لەبەغدا دەرفەت بۆ گەندەڵی زیاتر دەکات و لەبەرژەوەندی فراوانکردنی دەستێوەردانی ئێران زیاترکردنی پڕۆسە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیایە لەهەرێمی کورستان، بۆیە دەزگای ستاندەر پێشنیار دەکات لایەنە کوردستانیەکان دژی جموجوڵەکانی سەدر لە بەغدا بوەستنەوه.