دوای 8 ساڵ تا ئێستا فەرماندە سەربازییەكانی بەرپرسیار لە جینۆسایدی ئێزیدییەكان سزا نەدراون

لەلایەن ستاندار Posted on 437 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ 3ی ئاب 8 ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزیدیەكان لە شەنگال تێدەپەرێت، كە بەهۆی كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەبێ تەقە لە سنوورەكە، قەزاكە كەوتە دەست داعش. لەكاتێكدا 18 هەزار پێشمەرگە، كە لەسەر پشکی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار دەكران لە سنوورەكە جێگیر كرابوون.

بەگوێرەی بەدواداچونی ستاندەر، جگە لە سزادانی بەرپرسی لقی پارتی لە شەنگال بە دوورخستنەوە، هیچ بەرپرسێكی سەربازی پێشمەرگە سزا نەدراون، سەرەڕای ئەوەی ئەوكات كە مەسعود بارزانی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان بوو لیژنەیەك پێكهێندرا 500 كەس لە ئەفسەر و پلەداری سەربازی لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە، لەگەڵ كرا.

جگە لەمە وەزارەتی پێشمەرگە دۆسیەیەكی تایبەتی بەناوی فەرماندە هەڵاتووەكان كردەوە، بەڵام دوای تێپەربوونی 8 ساڵ تا ئێستا ئەم لیژنانە چارەنووسیان نادیارە و هیچ بەرپرسێكی باڵای سەربازییش كە لە سنوورەكە بەرپرس بوون لە كشاندەوەی پێشمەرگە سزا نەدراون.