ئەنجوومەنی وەزیران، دژی بە نهێنی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و پەڕلەمان دێتە دەنگ

لەلایەن ستاندار Posted on 482 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەكی میدیایی ڕایانگەیاند، سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەڕلەمان و حكومەت بەنهێنی پلە بەرزكردنەوەیان بۆ فەرمانبەرانی خۆیان ئەنجامداوە، كە بەبڕیارێكی حكومەت لە 2016 ەوە ڕاگیراوە، سەرۆكایەتی حكومەت ڕەتی دەكاتەوە، ئەوان پلە بەرزكردنەوەیان بۆ فەرمانبەرانیان كردبێت و كارەكەی سەرۆكایەتی هەرێم و پەڕلەمانیش بە نایاسایی دەزانن.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، تاوەكو یاسای بودجە پەسەند نەكرێت پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران نایاساییە و نابێت بكرێت و ئەوەی پەڕلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم كردوویانە پێشێلكارییە.

پێشتریش سیراج بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە لە حكومەتی هەرێم، ڕایگەیاندبوو ئێستا لە بەرنامەماندا نییە كە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكەینەوە. عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حكوومەت پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە مانگانە پێویستی تەنها بە 45 ملیار دینار دەبێت.