ستاندەر، بڕیاری نوێی حكوومەتی هەرێم، بۆ ئەوانەی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكیان پێدەدرێت ئاشكرا دەكات.

لەلایەن ستاندار Posted on 428 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی بەهۆی چەند ڕوداوێكی كوشتن لە ڕێگای چەكەوە، حكوومەتی هەرێم بڕیاریدا پێداچوونەوە بە دیاردەی هەڵگرتنی چەك بكات، لە ئێستادا وەزارەتی ناوخۆ دەیەوێت ڕێنماییەكانی هەڵگرتنی چەك هەموار بكاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان: “لە ڕێنمایی نوێ هەڵگرتنی چەكی مۆڵەتپێدراو زۆر سنووردار دەكرێت، سەرجەم ئەو مۆڵەتانەی دراویشن هەڵدەوەشێندرێنەوە و سەر لەنوێ پێویستە ئەوانەی چەكی مۆڵەت پێدراوییان هەیە مامەڵە ئەنجامبدەنەوە.

بەگوێرەی ڕێنمایی نوێ: “مۆڵەتی چەك بۆ هەمیشەیی نابێت بەڵكو دەبێت ساڵانە نوێ بكرێتەوە، پێویستە ئەوكەسەی داوای مۆڵەت دەكات پشكنیكی تەندروستی و دەروونی بۆ بكرێت و پێشینەی تاوانی نەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانیش ئەو هەڵمەتەی وەزارەتی ناوخۆ لەماوەی ڕابردوو ئەنجامییدا بۆ دەستگرتن بەسەر چەكی مۆڵەت سەركەوتوو نەبووە و ڕێژەیەكی ئێجگار كەم چەك دەستی بەسەرداگیراوە.

بەبڕوای شارەزایانییش زۆرینەی كردە تاوانكارییەكان بە چەكی مۆڵەتدراو لەماوەی ڕابردوو ئەنجامدراوە، بەهۆی ئەوەی حیزبەكان هێزی چەكدارییان هەیە و بە ئاسانی دەستیان بەچەك دەگات.