نزیك بوونەوەی بەشار ئەسەدو ئەردۆگان “لە ڕووی بابەتیەوە بە دڵی كوردی ڕۆژئاوا، دەكەوێتەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 575 جار بینراوە

مەھدی كاوانی

ھەر لە ئێستاوە و دژی ئەو نزیك بوونەوەیە ، خۆپیشاندانی بەرفراوانی ئەو جەماوەرەیەی كە ھاوتەبانە لە گەڵ توركیا كە زیاتر ڕێكخراوە توندڕەویە ئیسلامیەكان دەگرێتەوە كە دەكاتە نامەیەك بۆ ئەردۆگان و حكومەتی توركیا كە چیتر بەدواوەتان نابین . ھەلبەتە بە ناڕاستەو خۆ دەكاتە ئەوەی كە ڕێوشوێنی تر دەگرینەبەر .
دەولەت باخچەلی سەرۆكی پارتی مەھەپە ھەر لە ئێستاوە دەڵێ ئەو نزیك بوونەوەی توركی و سوری تا ساڵی ٢٠٢٣ بەكردار بكرێت .
ھەر لە سەرەتاوە جەھەپە دژی ئەو دوور كەوتنەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەدو ڕژێمی توركیا وەستا بۆوە .
ئەگەر ئەو نزیك بوونەوەیە بە كردار بكرێ ، بمانەوەێ نەمانەوێ دەكاتە دوور كەوتنەوەی ئەردۆگان لە ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی . ئەگەر ھەر نەبێ دەكاتە دووركەوتنەوەی لە سەرووی نیوەیەوە .
با زیاتر خوردی كەینەوە :
توركیاو پێشتر لە ڕێگای ئەو ئیسلامیەتیەوە دژایەتی قەسەدی پێ دەكردو پێشیەوە بە ھەر ناوێكەوە بێت بەشێكی زۆری خاكی سوریای خستۆتە ژێر كۆنتڕۆلی خۆی و ماوەی زیاتر لە چوار مانگیشە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ چاو لەقەسەد سۆر دەكاتەوە وەك بڵێ ئەمڕۆ یان سبەی ھێرشی سەربازیتان بۆ دەھێنین . كوا لەوەتی ئەو نزیك بوونەوەیان لە گەڵ بەشار ئەسەد كەوتۆتە ناو ڕاگەیاندنەكان وەك بگۆترێ چاو سۆر كردنەوەكەش لە دژی قەسەد نابینرێ .
ئەو نزیك بوونەوەیە:
لە سەر گۆڕەپانی سوری و ململانێكان و نێوانی ڕوسیاو ئەمەریكاو ئیسرایل و ئێران و ئەم و ئەوی ترو لە سەر ئایندەی مانگی شەشی ٢٠٢٣ ھەلبژاردنی ناوخۆی توركیا زۆر ھەڵدەگرێ .
لە پێشدا ئەو نزیك بوونەوەیە بە ئامۆژگاری فلادیمێر پۆتینەوە بوو . ڕاگرتنی شەڕی سەربازیشی بۆ ئەو ناوچانەی كە قەسەد لە ژێر كۆنتڕۆلیەتی و كەوتوونەتە ناو زۆنی ڕژێمی سوری و قەلەمڕەوی ڕووسی ، ھەمدیسان بە ئامۆژگاری پۆتینیەوە بوو .
ئەمەریكاش و دەناو ئەو زۆنەی كە قەسەدو ئەمەریكیەكان دەناو كۆنتڕۆلیان دایە ، ڕێگا بە توركیا نادەن كە ئۆپڕاسیۆنی سەربازی تیا بكەن و قەسەدیش بەوە ڕازی نەبوو كە منبەج بۆ توركیا چۆل بكات لە بەرامبەر بەوەی كە ئۆپڕاسیۆنی سەربازی نەكات .
دەبێ ئەوەش بڵێین ئەمەریكاو ئێستاكە زۆر لە توركیا نیگەرانە بەو پابەند نەبوونەی توركیا بەو گەمارۆدانەی كە بە سەر ڕوسیاوە ھەیە و لەوەش زیاتر توركیاو ئێستاكە داوای كڕینی زیاتری موشەكی ئێس ٤٠٠ دەكەن .
لێڕەو لەوێش دەنگۆی ئەوە كەوتۆتە ناو ڕاگەیاندنەكان كە وتووێژی نھێنی لە نێوان ئەو ئۆپۆزسیۆنە سوریەی سەر بە توركیاوەیە بەوەی ئەگەر ئەوان واز لە خۆبەستنەوەیان بە توركیاوە بێنن ، ئەوا بە دوایەوە ئەمەریكا ھەموو جۆرە كۆمەكێكیان دەكا . ئەگەر بە بیر خۆشمان بێنینەوە لە سەرەتای دەست پێ كردنی شەڕی سوریاو ئۆپزسیۆن ، ئەمەریكا كۆمەكی چەك و تەقەمەنی دەگەیاندە ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی . بەڵام دواتر بە تۆمەتی نزیكیان لە داعش ، كۆمەكە سەربازیەكەیان لێ برا .
ھێشتا زووە ئەگەر ھاتو نزیك بوونەوەكە بە ئامانج گیراو بە دوایەوە ھەڵبژاردنەكانی مانگی شەشی دادێی توركیاو ململانێكانی سەر گۆڕەپانی سوریا بە شێوەی جیاوازتر لە ئێستا ، چۆنچۆنی شكلی نوێ بە خۆوە دەگرن .
بە بۆچوونی خۆم :
١- ئەگەر كۆمەكی ئەمەریكا بگاتە ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی ، بە دوایەوە ئەوان منەتیان بە توركیا نامێنێ و دەشتوانن بە شەڕی پارتی زانی لێرەو لەوێ زیان بە ڕژێمی بەشار ئەسەد بگەیەنن .
٢- ئەمەریكاش ناوەندگیریەك لە نێوان ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی و قەسەد دروست دەكات كە لە دژی یەكتر شەڕ نەكەن .
٣- ئەگەر ئەو نزیك بوونەوەیە بە كردار بكرێ كە دەكاتە ڕێك سیاسەتەكانی داود ئۆغلۆی سفر مەشاكیل كە ئەردۆگان بە دژی وەستایەوە ، و پەیوەندی جارانی توركیاو ئیسرایل وەك جارانی لێ بێتەوەو ئەو خۆش كردنە پەیوەندیە توركیە بە كردار بكرێت نەك زارەكی بێت لە گەڵ میسرو عەرەبستانی سعودی و ئیمارات و خۆ دوور خستنەوە لە ئیسلامی توند ڕەو و گەڕانەوەی بەشێكی زۆری ئاوارەكانی توركیا بۆ سوریا ، ڕەنگە پێیەوە ئەگەر كار لە كار نەترازاندرابێ ، ئەوا پێیەوە ھەندەك سوودی بۆ ئەردۆگان دەبێ بەرامبەر بە دەنگدەری توركی .
بەڵام لێرەش و بە گوێرەی ڕاپرسیەكان ، ئاك پارتی دەنگی زۆری لە دەست داوە و ئەگەر بشیەوە لە ڕێگەی دروست كردنی تەنگشەكانی لە گەڵ یۆنان ، ئەویش وەك ڕێگا پێنەدانەكانی دژی قەسەد ، ھی یۆنانیش ھەر وا دەكەوێ . نزیك بوونەوەكانی یان ھەوڵدانەكانی بۆ نزیك بوونەوە لە گەڵ سعودیەو ئیمارات و میسر و لە ڕووی كرداری ھەنگاوەكی ئەو تۆ ، پێشكەوتن بەدەست نەھێنراوە .
دەنا دەبێ ئەوەش بەبیر خۆمان بێڵینەوە ، روسیا نەك ئێستا بەلكو لەوەتی لە گەڵیدا لە پەیوەندی دایەو ھێشتاش لە گەڵی كەوتۆتە خانەی بڕوا پێ نەكردن لە گەڵی . ناتۆو زۆربەی وڵاتانی دەناویدانە ، ئەوانیش كەیفێان بە توركیا نایەت .

٤- ھێشتاش زووە باس لەوە بكرێ كە لە كاتەكانی نزیك بوونەوەی ھەڵبژاردن ئایا ئەكەپە پەیوەندیەكانی لە گەڵ ھادەپ توندتر دەكات یان خاوی دەكاتەوە .
٥- وەك لێرەو لەوێش باس لەوە دەكرێ كە ئەمەریكیەكان زۆر زۆر نیگەرانن لە سیاسەتەكانی توركیاو پێیان وایە زیانێكی زۆر گەورە لە بەرژەوەندی و سیاسەتەكانی ئەمەریكا دەدات لە ناوچەكەو پێشم وایە ھەموو سەنگایەكانی خۆیان لەو ھەڵبژاردنەی دادێی توركیا ، چڕ دەكەنەوە ، كە دەنگەكانی پارتی عەدالەو گەشەپێدان نەگاتە ئەو ژمارەیە كە پێیەوە بتوانن حكومەت تەشكیل كەن .
نەخشە سیاسی و سەربازیەكانی لەمەودوای مەینەوەكانی توركیا و ئەوەی لە ناوچەكە دەگوزەرێ ، زۆر زۆر لەو بابەتەی من زیاتر ھەڵدەگرێ و لە ھەوڵی ئەوەدا دەبم كە لە بابەتەكانی دواترم ھێدی ھێدی ، شوێنیان بۆ بكەمەوە .