ئاژانسێكی نێودەوڵەتی: رۆژهەڵاتی كوردستان لە ژێر دەسەڵاتی ئێران نەماوە و تارانیش شڵەژاوە

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە
A picture obtained by AFP outside Iran on September 21, 2022, shows Iranian demonstrators taking to the streets of the capital Tehran during a protest for Mahsa Amini, days after she died in police custody. - Protests spread to 15 cities across Iran overnight over the death of the young woman Mahsa Amini after her arrest by the country's morality police, state media reported today.In the fifth night of street rallies, police used tear gas and made arrests to disperse crowds of up to 1,000 people, the official IRNA news agency said. (Photo by AFP)

ستاندەر
ئاژانسی هەواڵی نەهاری لوبنانی لە راپۆرتێكدا لە ژێر ناونیشانی (كوردستانی ئێران لەژێر دەسەڵاتی ئەو وڵاتە نەماوە و تارانیش هەڕەشە لە كوردستانی عێراق دەكات) رایگەیاندووە :” شارەكانی كوردستان لەنیویاندا ورمێ،سەردەشت، مهاباد، سەقز، بۆكان، سنە و كرماشان، بەدرێژایی هەفتەی رابردوو خۆپیشاندانیان تێدابوە، لە شاری مەهابادیش دەسەڵاتی ئەمنی ئێران زۆرترین توندوتیژی بەكارهێناوە.

راپۆرتەكە دەشڵێت هەستی نەتەوەیی لەنێو هاوڵاتیانی كوردستانی ئێڕان زۆر بەرزە كە ژمارەیان 7 ملیۆن كەس دەبێت، ئەمەش وای كردووە خۆپیشاندانەكانی كوردستانی ئێران بە بەراورد لەگەل ناوچەكانی تری ئێران زۆر رێكخراوتر و كاریگەر تر بێت، ئەمەش ترسی دەسەڵاتی تارانی زۆر زیاتر كردووە.

ئاژانسەكە دەشڵیت، ئێران حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە لەهەرێمی كوردستان نیشتەجێن تاوانبار دەكات بەوەی لە پشت خۆپیشاندانەكانی رۆژهەلاتن، هەر بۆیە هەڕەشەی هێرشی زەمنی و ئاسمانی زیاتر دەكات، ئەگەر حكومەتی هەرێم ئەوحیزبانە چەك نەكات.

هەریەك لە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەفتەی رابردوو، لە دوو پەیامی جیاوازدا هەرەشەی ئەنجامدانی هێرشی زیاتریان بەرامبەر هەرێمی كوردستان كرد.

ئەم تەنگەتاوبونەی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران، دەریدەخات خۆپیشاندانەكانی رۆژهەلات پێی ناوەتە قۆناغێكی هەستیار، هەروەك رۆژنامە لوبنانیەكە ئاماژەی پێكردوە، تاران دەسەڵاتی بەسەر رۆژهەڵاتی كوردستان نەماوە.

راپۆرتی رێكخراوەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دەسەڵاتی ئەمنی ئێران زۆر بەشێوەیەكی دڕندانە هەولێ سەركەوتكردنی خۆپیشانەكان دەدات، بەدەیان شەهید و برینداری لێكەوتۆتەوە، بەڵام بەردەوامی و بەهێزی خۆپیشاندانەكان شكستی بەهەوڵەكان هێناوە.