ئازادی لە پاشەکشەدایە؛ ئەنجامی راپرسیەك لەبارەی دۆخی ئازادی و باری سیاسی و ئەمنی لەهەرێمی كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 931 جار بینراوە

رێكخراوی (PFP) تایبەت بەبواری راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین راپرسیەكی گشتگیریی لەبارەی ئازادی رادەربڕین و باری ئەمنی و ئیداریی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان كردووە. راپرسیەكە كە كۆپیەكی بۆ ستاندەر نێردراوە، تیایدا هاتووە  3057 كەس بەشداریان تێداكردووە، ماوەی نزیكەی 10 رۆژ كراوە.

رێكخراوەكە رایگەیاندووە مەبەست لەم راپرسیە روونكردنەوەی رەوشی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەریی لەلایەك و لەلایەكی تر خستنەڕووی باری سیاسی و ئەمنی و ئیداریی ناوچەكەیە. هەروەك بەنیازین راپرسی دیكەی جیاواز لەناوچەكانی دیكەی كوردستان بكەین بەتایبەت پارێزگای هەولێرو دهۆك.

بەپێی راپرسیەكە رێژەی 38.9%ی بەشداربووان پێیان وایە یەكێتی و گۆڕان، رۆڵێكی خراپیان هەیە لەوەی بتوانن كاریگەری لەسەر بڕیارەكانی حكومەت دابنێن، هەر بەگوێرەی راپرسیەكە 50.8%ی بەشداربوان لەگەڵ دوو ئیدارەیی دان، هەر لە راپرسیەكە 42% بەشداربوان خراپی دۆخی خزكەتگوزاری لە سڵیمانی و هەڵەبجە، بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت دەگێرنەوە.

لەم لینكەی خوارەوە پوختەی ئەنجامی راپرسیەكە بخوێنەوە:

https://drive.google.com/file/d/1NDB7JeAcVSEvXzSEAd4GzwN0hgNBKlS6/view?usp=sharing