خۆشیەكە بۆ ئەمەریكایەو داڕمانەكەش بەر ئەوروپا كەوتووە

لەلایەن ستاندار Posted on 436 جار بینراوە

مەهدی كاوانی 

ئەوەی لە گەڵمان نەبێ ، دژمانە خۆشیەكە بۆ ئەمەریكایەو داڕمانەكەش بەر ئەوروپا كەوتووە مانشیتی یەكەم ھی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكایەو ھی دووەمیش ھی سەرۆكی چینە . دوومانشێتەكە تا زۆر ڕادە یەكتر تەواو دەكەن كە ئەمەریكیەكان دەڵێن ئەوەی لە گەڵمان نەبێت دژمانە ، ڕێكاو ڕێك مەبەستیان ئەوروپایە . ئەوەی ئەمەریكا لە ئەوروپای دەوێ ، تەنیا یەكانگیریە سەربازیەكانیان نیە لە دژی ڕووسیا بەلكو لەوە زیاترو بە چەند قاتەوە ، پچڕانی پەیوەندیە ئابووریەكانی ئەوروپایە لە گەڵ چین . لە خۆشیانەوە بەو ھۆشداری دانەیان بە ئەوروپا ، كۆمەڵێ پەڕاوی ئابوری زەبەلاحیان لە دژی ئەوروپا پێیە.
پێتان وا نەبێ گرژیە ئابووریەكانی ئەمەریكا ھەر تەنیا لە چوار ساڵەی حوكمڕانی دۆناڵد ترەمپ بووە كە بەردەوام دەیگۆت ھەرچی دەیكەین یەكەم جار بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆمانە ئینجا بۆ دۆستان و گەر بە بیر خۆشمان بێنینەوە كە ترەمپ ھەر تەنیا باج و خەراجی لە سەر كەلوپەلیە چینیەكان دانەدەنا بەلكو ئەوروپاشی گرتەوەو بەوەش دڵخۆش نەبوو كە ئەمەریكا بەو پارە ھەرەزۆرەی دەناو ناتۆ دابێ و دەیگوت دەبێ ھاوبەشەكانیشمان وەك ئێمە ئاسا پاڵپشتیە دارایەكانیان زیاد بكەن و لەوەش زیاتر دەیەویست وەبەرھێنانەكانیان كە خۆی لە زیاتر لە ترلیۆنێك دۆلار دەدا ، لە ئەوروپاوە بگوازێتەوە بۆ ئەمەریكا .
دە ئێستاش و لە سەردەمی جۆ بایدن بە تایبەتی لەو ئانوساتەدا كە شەڕی ئۆكڕانیا بەڕێوەیەو مەترسیەكانی گەشەی چینیش بە چەندقات بە زیاترەوە ، وەك ئەوە وایە كە گوشارەكانی تڕامپ بە سەر ئەوروپا دووبارە بكاتەوە . كە سەرۆكی چین دەڵێ خۆشیەكان بۆ ئەمەریكایەو ماڵوێرانیەكەش بۆ ئەوروپایە سەد دەر سەد ڕاستە بەڵام ئەوروپا دەتوانێ ئەوە نەكا ! بە گوێرەی ئاماژەكانی سەرەوە ، بۆ ئەوروپا وەھا ئاسان ناكەوێ كە بتوانی گوێ بە گوشارەكانی ئەمەریكا نەدا . لە ھەمانكاتیشدا ناتوانێ ئەو پەیوەندیە ئابوریانەی كە خۆی لە ھەشت سەد ملیار دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەدا، لە گەڵ چین ، واز لێ بێنێ.
قسەیەكش ھەیە وەك بگۆترێ باشە بۆ ئەمەریكاو لە كاتی ئێستاشیەوە كە زۆر بە توندی دەست بە دژایەتی كردنی چین دەكات و لە ھەمانكاتیشدا بەردوامە لە ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی لە گەڵ چین كە ساڵانە زیاتر لە تڕلیۆنێك دۆلارە . ئەو ئیزدواجەتیە وەك ئەوە وایە كە ئەمەریكا وەھا سەیری ئەوروپا بكات كە ژێردەستەیەكی خۆیەتی و بەس . ئەو سەردانەی سەرۆكی ئەڵمانیاو بە دوای تریشەوە تیمی ئەوروپاو سەرۆكەكەی بۆ چین ، وەك ئەوە لێك دەدرایەوە كە ئەوروپاو ئەڵمانیا داوا لە سەرۆكی چین بكەن كە نفوزی خۆی بەكار بێنێ بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆكڕانیاو تا پێیەوە ئەوروپاش لەو مەئزەقە ڕزگاریان بێت . دیارە درێژە پێدانیشیان لە پتەوكردنی ئاڵوگۆری بازرگانی یەكێ لە ئەجنداكانی تریشیان بێت.
ڕاستە چین و تاوەكو ئێستا باس لە بێلایەنی خۆیان دەكەن لەشەڕی ڕوسیاو ئۆكڕانیا بەڵام بایەكۆتی ئابووری ئەمەریكاو ئەوروپاشیان قبوڵ نەكردووەو لە زۆر موناسەباتیشدا دەڵێن نایەڵین ڕووسیا بكەوێ چونكە ئەگەر ئەوە بكەین نۆرەی ئێمەش دێت . دەرئەنجامی شەڕەكەش بمانەوێ نەمانەوێ ئۆكڕانیای بە تەواوەتی وێران كردووەو ڕووسیاش باجی زۆری شەڕەكەی داوەو ئەوروپاش جگە باری قورسی پەنابەرانی ئۆكرانیا بۆ وڵاتەكانیان كە بە چەندەھا ملیۆن مەزندە دەكرێ،
لە ڕووی كورتھێنانیان لە وزەی ڕووسیش چەندەھا قات بە زیاتریشەوە ئابووری ئەو وڵاتەیان وێران كردووەو جگە لەوەش چاوەڕوانی زستانێكی ساردو سڕو تا زۆر ڕادە بێ خۆگەرمكردنەوەو كارەبا دەبێ كات بەڕێ بكەن و ئەو بڕەی دەستیشیان دەكەوێ بە چەندەھا قات لە جاران بە گرانتر دەكڕن.
ئەمەریكاش و تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار سودی لە بەرزبوونەوەی نرخی وزە وەرگرتووەو چینیش سوودمەندی یەكەمە . بە مەزندەی خۆم درێژە كێشانی شەڕی ئۆكڕانیا و پێیەوە نەك ھەر تەنیا ئەوروپا ڕووبەڕووی داڕمانی تر دەبێتەوە بەلكو ئەو یەكیەتیەی كە لە نێوانیشیان داھەێ یە بەرەو ھەڵوەشانەوە دەڕواو ھەر بابای وڵاتێكیانە جیابوونەوەی خۆی ڕادەگەیەنێ بە تایبەتی ئەڵمانیا . لەوەش زیاتر فاشیەت شوێنی ئەو دیموكراتیەی ئێستای ئەوروپا دەگرێتەوەو حیزبی لە بابەت حیزبەكەی مارین لوپێ ، ھێدی ھێدی و لە ھەڵبژاردنەكان زەمامی دەسەڵات وەر دەگرێ و ئەو كاتە ھەلو مەرجێكی وەھا دێتە پێشەوە كە پێشبینی كردن بۆیان زۆر زەحمەتە .
بە مەزندەی خۆم تاكە ڕێگا لە بەردەم ڕزگار بوونی ئەوروپا لەو مەینەتەی كە تێی كەوتوون ، لە گەڵ ڕووسەكان لە سەر بەرنامەیەكی مام ناوەند ڕێك كەون و پەرەش بە پەیوەندیەكانی زیاتری ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گەڵ چین بدەن و گوێ بە ھەرەشەكانی ئەمەریكا نەدە ن . ئەگەر ئەم كارە بكەن ، بە دوایەوە لێت موحەقەق بێت بە دوایەوە شەڕی ئۆكرانیا ڕادەگیرێ و جیھانیش پێ دەنێتە قۆناغێكی ئاسودە ترو بە دواشیەوە ئەمەریكاش بە ناچاری مامەڵە لە گەڵ بارە نوێكە دەكات.