توێژینەوەی ستاندەر: ئه‌نجامی راپرسیه‌ك له‌كه‌ركوك سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی مێژوویی

لەلایەن ستاندار Posted on 2018 جار بینراوە

ستاندەر

بۆردی توێژینه‌وه‌ى دەزگای ستاندەر به‌هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی تیمێكی پسپۆرو شاره‌زا له‌باره‌ى دۆخی سیاسی و ئیداریی و ئابوریی و فه‌رهه‌نگی شاری كه‌ركوك راپرسیه‌كی وردی كردووه‌. وڵامی به‌شێك له‌پرسیاره‌كان جێگه‌ى تێبینی و سه‌رنجن و ده‌كرێت ببێته‌ بنه‌ماى تێگه‌یشتن له‌دۆخی ئێستای شاره‌كه‌.

له‌و راپرسیه‌دا 2427 كه‌س به‌شداری تێداكردووه‌و به‌پێى سیستمێكی پێشكه‌وتووی ئه‌لیكترۆنی كراوه‌و دوور بووه‌ له‌ده‌ستێوه‌ردانی حزبی و شه‌خسی. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م راپرسیه‌ بۆ كورد به‌گشتیی جێى تێڕامانه‌، هه‌روه‌ك له‌م راپرسیه‌ ئاستی جه‌ماوه‌ری حزبه‌ سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان و دۆخی ئابوریی و سیاسی و ئاوه‌دانیی به‌پێى تێگه‌یشتنی به‌شداربووان خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌م راپرسیه‌ له‌رۆژی 28ی كانونی دووه‌م ده‌ستی پێكردو ماوه‌ى 72 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. ئه‌نجامه‌كه‌یشی دواى ئاماده‌كردنی چارته‌كان وه‌كوخۆی ده‌خه‌ینه‌ روو:

له‌م راپرسیه‌دا ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌ چه‌ند پرسیارێكه‌ له‌وانه‌: زیاتر له‌نیوه‌ی ده‌نگده‌ران ئاماده‌نین ده‌نگ به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن، هه‌روه‌ك زیاتر له‌ 36% ئاماده‌نین له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بچنه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌نگدان. له‌پرسیارێكی دیكه‌ى راپرسیه‌كه‌ له‌47%ی ده‌نگده‌ران پێیانوایه‌ له‌دواى كۆچیی دوایی مامجه‌لال لێپرسراوانی كورد له‌به‌غدا هیچ سودیان بۆ كه‌ركوك نه‌بووه‌! هه‌روه‌ك به‌پێى راپرسیه‌كه‌ نه‌وه‌ى نوێ له‌كه‌ركوك ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ستده‌هێنێت كه‌ له‌ 15% زیاتره‌و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه‌ پێشتر زۆربه‌ى كورسیه‌كانی كه‌ركوكی به‌ده‌ستده‌هێنا له‌م راپرسیه‌ ته‌نها 29.8% ده‌نگیان پێداوه‌.
سه‌باره‌ت به‌كه‌سایه‌تیه‌ كاریگه‌ره‌كان له‌شاری كه‌ركوك لاهور شێخ جه‌نگی له‌پێش هه‌مووانه‌ له‌ 28.3% پێیانوایه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی شیاوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی كورد له‌كه‌ركوك، به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانیی كه‌مترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ له‌ 1.3%یه‌. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی جێى سه‌رنجه‌ 24.9% پێیانوایه‌ هیچ كام له‌كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كان شیاو نین بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواستی گه‌لی كورد له‌كه‌ركوك. له‌پرسیارێكی دیكه‌ له‌ 73%ی ده‌نگده‌رانی راپرسیه‌كه‌ پێیانوایه‌ ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتیی بۆته‌هۆی دانه‌نانی پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه‌یان. هه‌روه‌ك زیاتر له‌ 32% پێیانوایه‌ باری ئه‌منی شاره‌كه‌یان به‌راورد به‌پێش ریفراندۆم خراپتر بووه‌و له‌ 26%یش پێیانوایه‌ مامناوه‌نده‌.
1- له‌دواى رووداوه‌كانی ریفراندۆم بارودۆخی كه‌ركوك چۆن ده‌بینی؟
– وڵام: 2265 كه‌س

a- زۆرباش: 10.1%
b- باش: 13.2%
c- ناوه‌ند: 23.6%
d- خراپ: 36.3%
e- زۆر خراپ: 16.8%

2- تاچه‌ند كورد رۆڵی له‌بڕیاردانی شاره‌كه‌ هه‌یه‌؟
– وڵام: 2262 كه‌س
a- زۆرباش: 0.9%
b- باش: 3.2%
c- ناوه‌ند: 18%
d- خراپ: 45.5%
e- زۆرخراپ: 32.4%

3- هه‌ڵسوكه‌وتی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت (راكان جبوریی) به‌رامبه‌ر كورد چۆن ده‌بینی؟

-وڵام: 2253 كه‌س
a- زۆرباش: 2.3%
b- باش: 4.5%
c- ناوه‌ند: 17.3%
d- خراپ: 40.5%
e- زۆرخراپ: 35.4%
4- له‌ئێستادا بارودۆخی كارگێری، ئابوریی و ئاوه‌دانیی شاری كه‌ركوك چۆن ده‌بینی؟

– وڵام: 2247

a- زۆرباش: 4.7%
b- باش: 10.3%
c- ناوه‌ند: 29.2%
d- خراپ: 40.1%
e- زۆر خراپ: 15.8%

5- ئایا جیاوازیی ده‌كرێت له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانیی له‌نێوان گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌؟

– وڵام: 2133

a- به‌ڵێ: 78.8%
b- نه‌خێر: 21.2%
6- باری ئه‌منی كه‌ركوك به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش ریفراندۆم چۆن ده‌بینی؟

وڵام: 2253
a- زۆرباش: 15.3%
b- باش: 17.3%
c- ناوه‌ند: 26.1%
d- خراپ: 32.2%
e- زۆر خراپ 9.1%
7- تاچه‌ند حزبه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان له‌كه‌ركوك توانیویانه‌ شاره‌كه‌ له‌به‌عه‌ره‌ب كردن (ته‌عریب) بپارێزن؟

وڵام: 2253 كه‌س
a- زۆرباش: 1.7%
b- باش: 2.4%
c- ناوه‌ند: 16.4%
d- خراپ: 41.1%
e- زۆر خراپ: 38.3%
8- به‌ڕای تۆ بۆ پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دانانرێت ؟

وڵام: 2214 كه‌س
a- ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتیی: 73%
b- كاندیدنه‌كردنی كه‌سێكی شیاو: 3%
c- رێگریكردن له‌لایه‌ن توركیاو ئێران: 14.2%
d- رێگری له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیی عیراق: 9.8%
9- تاچه‌ند كردنی كه‌ركوك به‌هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ پرسی كه‌ركوك چاره‌سه‌رده‌كات؟

وڵام: 2238 كه‌س
a- زۆرباش: 27.5%
b- باش: 20.1%
c- ناوه‌ند: 17.2%
d- خراپ: 27.1%
e- زۆر خراپ: 8.2%

10- ئه‌گه‌ر دووباره‌ ریفراندۆم بكرێته‌وه‌، ده‌نگ به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌یت؟

– وڵام: 2244 كه‌س
a- به‌ڵێ: 48.5%
b- نه‌خێر: 51.5%
11- تاچه‌ند پۆسته‌كانی كورد له‌به‌غدا، به‌تایبه‌ت دوای كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانیی رۆڵ و سودیان بۆ كه‌ركوك هه‌بووه‌؟

– وڵام: 2256 كه‌س

a- زۆرباش: 1.3%
b- باش: 2.4%
c- ناوه‌ند: 13.2%
d- خراپ : 47.9%
e- زۆر خراپ: 35.2%

12- له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌شدارده‌بیت؟

– وڵام: 2247 كه‌س
a- به‌ڵێ: 63.7%
b- نه‌خێر: 36.3%

13- ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌یت ده‌نگ به‌كام له‌م لایه‌نانه‌ ده‌ده‌یت؟

– وڵام: 2112 كه‌س
a- یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان: 29.8%
b- پارتی دیموكراتی كوردستان: 17.5%
c- نه‌وه‌ى نوێ: 15.1%
d- بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان: 1.3%
e- حزبه‌ ئیسلامیه‌كان: 3.6%
f- لایه‌نێكی تر: 32.8%
14- كام له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى كورد به‌شیاوتر ده‌زانی بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی كورد له‌ كه‌ركوك؟

– وڵام: 2301
a- نێچیرڤان بارزانیی: 5%
b- بافڵ تاڵه‌بانیی: 17.7%
c- مه‌سرور بارزانی: 11.7%
d- لاهور شێخ جه‌نگی: 28.8%
e- شاسوار عه‌بدولواحید: 11%
f- قوباد تاڵه‌بانیی: 1.3%
g- هیچیان: 24.9%

لەم لینكەی خوارەوە دەقی راپرسیەكە بە شێوەی PDF بخوێنەوە:

https://drive.google.com/file/d/1dP8jnwx2tearKQOtkb-xvBXLfr9hw5Jh/view?usp=sharing