بەهۆی گەندەڵیەك لە كوردستان كردوویانە بەرپرسێك و چوار ژمێریار لەبەغدا سزادران

لەلایەن ستاندار Posted on 1119 جار بینراوە

ستاندەر

دەستەی نەزاهەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد سزای چوار ساڵ زیندانی توند بەسەر بەرپرسێك و 3 ژمێریاری دیوانی وەقفی سوننی سەپێنراوە.

لە راگەیەنراوەكە هاتووە یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنان لە وەقفی سوننی فشاری دروستكردووە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتیەكە بەبێ رەچاوكردنی مەرجەكان رەزامەندی لەسەر كڕینی هۆتێل رەمادا لە هەرێمی كوردستان بدەن، خۆشی بەبێ رەچاوكردنی رێوشوێنەكان واژووی لەسەر كرێنەكە كردووە.

دەستەی نەزاهە دەشلێت سزای زیندانی یەك ساڵ بۆ سێ ژمێریاری تری وەقفەكە دەرچووە كە بەڵگەنامەكانیان بەپێچەوانەی رێنماییەكان واژوو كردووە.

جێ ی باسە لە ساڵی رابردوو دیوانی وەقفی سوننی هوتێل رامادای لەهەولێر بە 47 ملیار دینار كڕییوە.