۷/۲٥ و عەسا سیحریەکەی ڕێکخەری گشتی !

لەلایەن ستاندار Posted on 587 جار بینراوە

۷/۲٥ و عەسا سیحریەکەی ڕێکخەری گشتی !

تێکۆشەر حوسێن

ئەسڵی مەسەلەکە ئەو عەسا سیحرییە نیە کە بەڕێز (عومەری سید علی) پێیەتی، چونکە لە بنەڕەتا بزووتنەوەی گۆڕان باوەڕی بەم جۆرەی عەقڵانیەتە نەبوە لە بیرکردنەوە.

هەڵبەت ئەگەر قەراربێ ئەو ووتارەی ڕێکخەر لە ۷/۲٥ پێشکەشی بکات یەک حەرفی ئەو ناینوسێتەوە، وەک ڕێکخەر تەنها خوێندنەوەکە ئەرکی ئەو دەبێ !

بۆیە بزووتنەوەی گۆڕان لە قۆناغی هەرە کۆتایی دایە، وەک چۆن نەوشێروان مستەفا دوایین نامەی خۆی پێشکەشی بەو بزووتنەوەیە کرد لە مانگی شوباتا، زیاتر لە زۆر متمانەی خۆی بۆ ئەو بزووتنەوەیە دەڕبریوە لەدوای خۆی ، بەجۆرێک بە تەواوی کۆتایی بەو کلتورەش هێنا لەوەی کە بڕیارە سیاسیەکان بەتەواوی لای کەسە یەکەمەکان بێت ، چیتر چەند کەسانێک نەبن لەم ووڵاتە هەمیشە لوتکەی قەرار بگرن ، ئیدی چی وایشی نەماوە کۆتایی بە شەرعیەتی پیاوە ماندوەکان و تێکۆشەرەکانیش بێنێت ، بە نزیک بوونەوەش لە تەوقیتی کۆنگرە بەتەواوی ئەکەوێتە لە گۆڕنانی ئەو مۆدێلی بێ بەدیلی لە کەسی یەکەم و پیاوە ماندوەکان .

ئەوەی بڵێسەی نەوەی نوێ لەگەنجەکان گرتویانە بەدەستیانەوە هەمان ئەو مۆمەیە کە لە ئێستاوە دوای تێپەڕاندنی قۆناغی ( ئۆپۆزبوون و بەرەو دەسەڵات ) کار بۆ قۆناغی سێ یەم دەکات ، ئەویش کۆتایی هێنان دەبێ بە ( عەقڵیەتی چەوت ) لەئیدارەدان بەتەواوەتی و دواتر گۆڕینی سیستم لە ڕەگ و ڕیشەوە ، دوبارە بونیاد نانەوە لە مەودوا دەست پێدەکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.