كاتێك كۆمپانیایه‌كی نیشتیمانی زیان به‌رهه‌م دێنێت
سەنگه‌ر رسول*
هه‌موو شتێك روو له‌گه‌شانه‌وه بوو، جێی ئومێدی خه‌ڵك و حكومهتهكایان بوو، ئه‌مه چیرۆكی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی به‌رازیلی پیترۆبراس (Petrobras, abbreviation of Petróleo Brasileiro S.A., ) كه له‌ساڵی 1953 به به‌رهه‌مهێنانی 2700 به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ده‌ستی پێكرد تا له‌ئێستادا گه‌یشته زیاتر له 2 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه! هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنانی پیترۆبراس بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی گازی سروشتیش گه‌شه‌ی سه‌ندو له‌ئێستاشدا زیاتر له 86 هه‌زار كه‌س كار له‌و كۆمپانیایه ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1963 بووه مۆنۆپۆلی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی به‌رازیل و له‌ساڵی 1964 دا سه‌رجه‌م پاڵاوگه ئه‌هلییه‌كان دوای بهنیشتیمانیكردنیان هاتنه ژێر كۆنترۆڵی پترۆبراس و هه‌ر لهبهرازیلیش وه‌به‌رهێنانی سنووردار نهكردو په‌ریه‌وه بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین. ئه‌و مۆنۆپۆلییهی نه‌وتی به‌رازیل له‌لایه‌ن پترۆبراسهوه به‌رده‌وام بوو تا له ساڵی 1997 دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوورو جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپی پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌وا پترۆبراس ناچاركرا ده‌رگا بكاته‌وه به‌رووی كێبركێی وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی نه‌وت وگازی به‌رازیل و كۆمپانیا بیانییه‌كانیش بگرێته‌وه.
به‌مشێوه‌یه پترۆبراس بووه یه‌كێك له‌پایه ئابوورییه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌رازیل و له‌دوای ساڵی 2008 ه‌وه كۆمپانیاكه دروستكردنی كۆمه‌ڵگای پترۆكیمیایی كۆمپێرژ (the Rio de Janeiro Petrochemical Complex (Comperj)) له‌سه‌ر رووبه‌ری 45 كم دووجا درووست بكات له ناوچه‌ی ئیتابۆری سه‌ر كه‌نار ده‌ریا به‌هۆی نزیكی و گونجاوی شوێنه‌كه له‌پێگه‌ی گازی سروشتی ژێر ئاوی باسین (Santos Basin)، چاوه‌روان ده‌كرا كه‌متر له‌دووساڵ پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی 150 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی نه‌وتی قورسی خام و ئه‌م به‌رهه‌مه كیمیاییانه (for 1.3mtpa ethene, 880,000tpa of propane, 600,000tpa of benzene, 700,000tpa paraxylene (PX) and 157,000tpa of butadiene.
In addition, the complex is slated to produce 500,00tpa of styrene, 600,000tpa of ethylene glycol (EG), 800,00tpa of polyethylene (PE), 850,000tpa polypropylene (PP) and 500,000tpa of purified terephthalic acid and 600,000tpa of polyethylene terephthalate (PET).)
پرۆژه‌ی پترۆكیمیاوی كۆمپێرژ له‌ناوچه‌ی ئیتابۆری به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێ‌بوو كه 200 هه‌زار هه‌لی كاری راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ دروستده‌كات و له‌ساڵی 2010 زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س روویان له‌و شوێنه كردوو هه‌روه‌ها 160 جۆری بازرگانی نوێ بونیادنران و هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرا به‌شداری بكات له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی جی دی پی به‌رازیلیش!
رووداوێكی بچووك چۆن مێژووی كۆمپانیاكه ده‌گۆرێت؟ چیرۆكه‌كه به‌مشێویه ده‌ستپێده‌كات: 1200 كیلۆمه‌تر دوورتر له پرۆژه‌ی پترۆكیمیاوی كۆمپێرژ له‌ناوچه‌ی ئیتابۆری، له ریۆ دی جانیریۆی به‌رازیل پۆڵیس خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه بوو له‌وێستگه‌یه‌كی بچووكی به‌نزین دا و بۆیان ده‌ركه‌وت له‌رێگه‌ی ئه‌و به‌نزینخانه‌یه پاره‌ی ره‌ش سپی ده‌كرێته‌وه! له‌كاتی ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌و چاودێریكردنهكانیان، توانیان كه‌سێكی ناسراو له‌بواری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ره‌ش به‌ناوی ئه‌لبێرتۆ یوسف ده‌سگیر بكه‌ن و داوایان لێ‌كرد سه‌رچاوی پاره‌كه ئاشكرا بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا حوكمه‌كه‌ی بۆ سوك ده‌كریت! به‌ڵان ئه‌لبێرتۆ یوسف به پارێزه‌ره‌كانی رایگه‌یاند: گه‌ر من به‌ده‌نگ بێم ئه‌وا ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێت!
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت ئه‌لبێرتۆ بۆ گروپی تاوانكاران پاره‌كه سپی ناكاته‌وه، به‌ڵكو بۆ كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆمپانیا كۆمپێرژه! پۆلیس ئۆپراسیۆنی كاروۆش دهستپێركردو بۆیان ده‌ركه‌وت كه پیترۆبراس بۆته سه‌رچاوه‌ی پاره سپیكردنهوهو به‌رتیل دان بۆ تاوانكاران و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكانی بنیادنان.
ده‌ركه‌وت كه پیترۆبراس له پرۆژه‌ی پترۆكیمیاوی كۆمپێرژ له‌ناوچه‌ی ئیتابۆری رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆمپانیا كێبركێكارهكان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی وه‌رگرتنی پرۆژه‌كه كهمنهكهنهوه و به‌نرخێكی گران بۆ خۆی بێت و به‌وشێوه‌یه ئه‌و پرۆژه‌یه زه‌به‌لاحه‌ی بۆ ده‌رچووه و له‌هه‌مانكاتیشدا به‌شێوه‌یه‌كی ئیجگار زۆر نرخی دروستكردنی پرۆژه‌كه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ت گران كردووه، كه له‌جیاتی به 6.5 ملیار دۆلار ته‌واو بێت ئه‌وا پرۆژه‌ی كۆمپێرژ 14 ملیار دۆلار له‌سه‌ر حكومه‌ت و خه‌زێنه‌ی گشتی به‌رازیل كه‌وت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه ته‌واویش بكرێـت و بخرێته كار!
زیانه‌كان هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستان و له‌نرخی پشكه‌كان نزیكه‌ی 5 دۆلاری بۆ هه‌ر پشكێك له‌ده‌ستدا و حكومه‌تی به‌رازیلیش جگه لهتێچوونهكان زیاتر له 14 ملیاردۆلاری به‌هۆی 29% پشكه‌كانی له‌ده‌ستداو هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌دادگاكانی ئه‌مریكاش په‌یوه‌ست به‌م كێشه‌یه 2.1 ملیار دۆلاری سزا به‌سه‌ر پترۆبراس سه‌پاند.
هه‌روه‌ك كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و سكانداڵه بووه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و كه پێش رووداوه‌كه 7.1% بوو دوای ئه‌وه به‌رزبوویه‌وه بۆ 13% و هه‌روه‌ها له‌ساڵانی 2015، 2016،2017 ئه‌وا جی دی پی گشتی 2.5% بۆ هه‌ر ساڵێك له‌ده‌ستداو له‌كاتێكدا گومان ده‌كرێت له‌ده‌ستدانی جی دی پی تاوه‌كو 3.6% رۆیشتبێت! هه‌روه‌ها ئه‌و سكانداڵه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌رازیل 11 ملیار دۆلار له سێ ساڵی دوای رووداوه‌كه له‌ده‌ستبدات به‌هۆی دابه‌زینی پشكه‌كان و وه‌ستانی قازانج و باجه‌كان.
ئه‌م رووداوه بووه هۆی ئه‌وه 100 سیاسی پایه به‌رز و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر وبازرگانی گه‌وره‌و یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سیناتی به‌رازیلی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دابكریت و لولا داسیلڤای سه‌رۆكی به‌رازیل (2003-2010) بۆ 12 ساڵ زیندانی حكوم بكرێت و سه‌رۆكی پێشووی كه ژن بوو به‌ناوی دیلما رۆزێف به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌وه ناچاركرا ده‌ست لهكاربكێشرێتهوه. ههردووپارتی سیاسی كرێكاران و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیش تێوه‌گلابوون!
ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ده‌بین ئه‌م سكانداڵه چه‌ند خاڵێكی گرنگمان پێده‌ڵیت: هه‌رچه‌نده به‌رازیل به‌پێی ده‌زگای شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له 2017 له‌ریزبه‌ندی 96 وڵاته‌و له‌كاتێكدا ده‌زگای پۆلیس و ده‌زگای دادوه‌ری ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن هێزی خۆیه‌تی له‌جێبه‌جێكردنی یاسادا و توانییان زه‌به‌لاحترین كۆمپانیا‌و سه‌رۆكی وڵات و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران و بازرگانانی ده‌وڵه‌مه‌ند رووبه‌رووی دادگایی بكاته‌وه! كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه عیراق لهههمانساڵ ریزبه‌ندی 169 وه‌رگرتووه كه زیاتر 70 خانه له‌دوای بهرزایلهوهیه و ئه‌و ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌نده زیانی پێگه‌یشتووه به‌هۆی ئاشكرابوونی مه‌له‌فێك ئه‌ی ده‌بێت بۆ سه‌دان و هه‌زاران مه‌له‌ف چ زیانێك بێت!
باسكردنی ئه‌و مه‌له‌فی پیترۆبراس بۆئه‌وه‌یه كه سه‌رنجی هه‌مووان بۆ ئه‌وه رایكیشرێت كه كێشه‌كانی هه‌موو عیراق جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تی، ئه‌وا چاره‌سه‌ری یه‌كه‌م و خێرای بهرووبهرووبوونهوهی گه‌نده‌ڵی و هه‌بوونی ده‌زگای پۆلیس ودادگای ته‌واو خاوه‌ن هێزو بریار ده‌ست پێده‌كات نه‌ك بریارو رێككه‌وتنی سیاسی كه چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تی چاره‌سه‌ری كاتی ده‌بن!
*شاره‌زا له‌ئابووری سیاسی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان