نوێترین ناکۆکی فراکسیۆنەکانی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 211 جار بینراوە

ستاندەر

فراکسیۆنەکانی گۆڕان و پارتی و یەکێتی و کۆمەڵ لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانى کوردستان لە کۆبونەوەدان بە مەبەستی دیاریکردنی سەرۆکایەتی لیژنەکان و ناکۆکییش لەسەر هەندێک لە لیژنەکان هەیە. بەڵێن ئیسماعیل جێگرى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان راگەیاند” فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتى پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان بۆ دابەشکردنى لیژنە سیادییەکان”. رونیشیکردەوە، ئەو لیژنانەى ماون دابەش بکرێن بریتین لە لیژنەى یاسایى و دارایى و سامانە سروشتییەکان و پێشمەرگەو ناوخۆو نەزاهە کە بەوتەى ئەو ناکۆکی لەسەر دابەشکردنى ئەو لیژنانە هەیە دەشڵێت، لە ٨٥%ى دابەشکردنى سەرۆکایەتى لیژنەکان یەکلایی بوونەتەوە. بەپێى دابەشکارییەکە لیژنەى یاسایی لاى پارتییەو دارایی لاى یەکێتى و پێشمەرگەو ناوخۆ و نەزاهە لاى گۆڕانە و سامانە سروشتیەکانیش لاى کۆمەڵە، بەڵام پارتى داواى لیژنەى پێشمەرگەو ناوخۆو سامانە سروشتیەکانیش دەکات و کۆمەڵى ئیسلامى داواى سامانە سروشتییەکان، بە وتەى ئەو پەرلەمانتارە ئەوەش لەچەند ساتى داهاتوودا یەکلایی دەکرێنەوە. بەشێک لە فراکسیۆنەکان کێشەیان لەسەر سەرۆکایەتى لیژنەکان هەیەو دەیانەوێت ئاڵوگۆڕ لە هەندێک لە لیژنەکاندا بکەن بەتایبەت فراکسیۆنى پارتى.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.