جمعه كاني لەلەيي
– نزیك سالێك تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر هه‌لبژاردن دا به‌ڵام هێشتا نازانین كابینه‌ی نوێ كه‌ی ده‌ست به‌كار ده‌بێت ؟
ئه‌وه‌ش نازانین ئایا كابینه‌ی نوێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین ده‌كرێت یان نا ؟ ئایا ره‌وشی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانی وه‌ك جاده و بان و داوو ده‌رمان وكاره‌با و ئاو وه‌ك سالانی پێشوو خراپ ده‌بێت یان باشتر ؟ ئایا ئه‌منیه‌ت و ئاسایش و ئارامی ولات چی لێ به‌سه‌ر دێت ؟
– ناكۆكی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕاده‌ست كردنی نه‌وت به سۆمۆ هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه ؛ ئالۆزی كێشه‌كه و پێداگری هه‌ردوولا له‌سه‌ر مه‌رجی خۆیان ئاینده‌یه‌كی روناكمان پیشان نادات واته ئه‌گه‌ر ئه‌م ناكۆكیه چاره نه‌كرێت دوور نیه هه‌رێم بكه‌وێته ژێر ئابلووقه‌ی ئابووری تونده‌وه و گرفته ئابووریه‌كان هه‌رێم و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌لوه‌شانه‌وه ببه‌ن ؛ كێ له چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌م ناكۆكیه به‌رپرسیاره ؟
– رۆژ به‌رۆژ په‌یوه‌ندی نێوان حزبه‌كان روو له خراپتر ده‌كات ؛ خراپی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه بۆته مایه‌ی لاوازی هێزگه‌لی زۆنی سه‌وز و هه‌لكشانی حزبی زۆنی زه‌رد ؛ ئه‌وه‌تا ناكۆكیه‌كانی نێوخۆی یه‌كێتی له لایك و باڵباڵێن و تۆران و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سه دیاره‌كانی ناو گؤران و لاواز بوونیان له لایه‌كی تر ئه‌و راستیه‌مان لا یه‌قین ده‌كه‌ن كه زۆنی سه‌وز نه‌توانێت زۆنێتی خۆی بپارێزێت له به‌رانبه‌ردا زۆنی زه‌رد ئه‌ستێره‌ی ژیانی دره‌وشاوه تره ؛ ئه‌مه‌ی گوتم حه‌قیقه‌ته نه‌ك لۆمه كردنی لایه‌ك و مه‌حت كردنی لایه‌كی تر . كێ به‌رپرسه له‌م لاسه‌نگ بوونه ؟ ئایا ئه‌م لاسه‌نگ بوونه به قازانج كۆتایی دێت بۆ كۆملگهی كوردی یان به زیان ؟ ئایا به‌م لاسه‌نگ وونه دیموكراسی و ئازادی له قالب ده‌درێت یان باشتر ده‌بێت ؟
ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن ولامیان لای من ده‌ست ناكه ويت