ستاندەر
سبەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان و یەکلاکردنەوەی ناوی ئەو کاندیدانەی کە (کورتکردنەوەی لیست) یان بۆ کرابوو بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزاری و حکومییەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ستاندەر ئەو لیستە کورتکراوەی کە ئامادەکرابوو بۆ پڕکردنەوەی ئەم پۆستانە تاکو ئێستا یەکلانەبووەتەوە، ئەمەش کاری سبەی جڤاتی نیشتمانی قورس دەکات، بۆیە پێدەچێت ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجامەکەی ڕوون نەبێت و هیچ کاندیدێک یەکلا نەکرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە تەنها یەک هەفتە ماوە بۆ تەواوبوونی ماوەی یاسایی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.