پشتیوانێکی ڕیفراندۆم دەبێتە پارێزگاری کەرکوک

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

ستاندەر

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دیاریکردنی کاندیدێکی کورد بۆ پارێزگاری کەرکوک لێك نزیکدەبنەوە،ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار بەهێزترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە،هەرچەندە پارتی و یەکیتی بەشێوەیەکی ئاشکرا و فەرمی تاکوئێستا ڕایاننەگەیاندوە کە لەسەر دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕێککەوتبن ،بەڵام میدیای فەرمی هەردوو حزبەکە ئاشکرایان کردووە کە پارتی و یەکیتی لەسەر دیاریکردنی ئەندازیار تەیب جەبار ڕێککەوتون بۆ دیاریکردنی بۆ پاریزگاری کەرکوک وەکوو کاندیدی هاوبەش،ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر یەکیتی ناوی چەندین کاندیدی حزبەکەی پێشکەشی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کردبوو بۆ دەستنیشانکردنی یەکێکیان بەڵام بارزانی بە بیانوی بەشداریان لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ هەموویانی ڕەتکردەوە لە کۆتایدا بە کانیدێک ڕازیبوو کە پشتیوانی ڕیفراندۆی کردووە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.