داوایەکی بەپەلە لەبارەی کوردانی مەخمور لە سەرۆکی پەرلەمان دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 295 جار بینراوە

ستاندەر

 

لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی داوای لە ڕێواس فایق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەوڵی خۆی بدات بۆ هەڵگرتنی  گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور.

بەگوێرەی هەوڵێکی ڕۆژنیوز گۆڤەن پیرۆزبایی لە ڕێواس فایق کرد کە وەک یەکەم ژن بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و، وتی: هیوادارم بۆ تێکۆشانی ژنانی کورد ببیتە نمونەیەکی بەهێزی سیاسەت و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.

ڕێواس فایق بە پەرلەمانتارەکەی هەدەپەی ڕاگەیاندووە : لەسەر بابەتەکە هەوڵی خۆم دەدەم و شاندێکی پەیوەندیدار بە بابەتەکەوە ئەرکدار دەکەم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.