ستاندەر
لەنێوان عمری سەیدعلی وعەبدولرەحمان مستەفا یەکێکیان دەبن بەسەرۆک لیست
بریارە بەیانی رێکەوتی ١/١٠ لایەنەکوردستانییەکان لەشاری سلێمانی کۆبوونەیەک لەسەر دیاری کردنی کەسێک بۆ سەرۆکی لیستی” هاوپەیمانی کوردستان” دیاری بکەن، بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر هەریەک لەعمری سەید علی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و عەبدولڕەحمان مستەفا پارێزگاری پێشووی کەرکوک پێشنیار کراون بکرێن بەسەرۆکی لیستەکە.
شایەنی باسە نۆ لایەنی سیاسی کوردستانی رێکەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیستێکی کوردستانی بەمەبەستی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لەناوچە جێ ناکۆکەکاندا.