نازم ده‌باغ
بارودۆخی ئێستاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی دژوار و هه‌ستیار تێده‌په‌رێت و هیچی كه‌متر نیه له‌و قه‌یران و بارودۆخانه‌ی رابردوو هه‌ر له قه‌یرانی دارایی و شه‌ری داعش و دوای ریفراندۆم و سه‌رئه‌نجامی راگه‌یاندنی ئابووری سه‌ربه‌خۆ . . . . .
هه‌موو ئه‌نجامه‌كان به‌وه گه‌یشت له بریتی هینانه كایه‌ی بارودۆخێكی گونجاو كه بتوانین له ڕێگای گفتوگۆ و تێگه‌یشتن به‌و ئاواته بگه‌ین و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕابگه‌یه‌نین و ببێته خاوه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆ و بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له باشترین بارودۆخدا ئه‌وانه‌ی خۆیان به پشتوپه‌نای گه‌لی كورد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌زانی ته‌نها سوپاس و ده‌ستخۆشی له هێزی پێشمه‌رگه و هاندان بۆ جارێكی‌تر گه‌رانه‌وه بۆ به‌غدا و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و پابه‌ندبوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه‌وه.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌كان به ناچاری ئه‌نجامه‌كانی ریفرادۆمیان به سیاسیانه هه‌ڵپه‌سارد و به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا پابه‌ندبوونی خۆیان به بریاری دادگای فیدرالی عێراق راگه‌یاند ئه‌و مانایه‌ی گه‌یاند كه خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی له گۆرنرا . . . . تا هه‌وڵێكیتر . . . .
ئه‌مرۆكه گه‌لی كوردستان گه‌یشتۆته قۆناغێكیتر و تازه قۆناغی دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ده‌رئه‌نجامه‌كانی و قۆناغی دوای ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم . . . .
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌زا و ئاگادار له سیاسه‌تی رابردووی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌ت به شێوازێكی تازه له نێوان سێ هێزی سه‌ره‌كی هه‌رێم كه پارتی دموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران پارته كۆتاكانی نێو په‌رله‌مان. باقی لایهنهكانیتریش كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت.
هه‌موو ئه‌وانه به‌شدارن له رابردوو له ئێستادا هاوبه‌شن و ئاگادارن له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و هاتنه كایه‌ی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه روویاندا و به باش و خراپیه‌وه بۆیه ده‌كرێت سود له رابردوو وه‌ربگیرێت به هاوبه‌شی و هاوكاری ئه‌م پرۆسه تازه‌یه به‌روه سه‌ركه‌وتن و كه‌ناری ئارامی ببه‌ن چیتر گه‌له‌كه‌مان تووشی قه‌یران نه‌بێته‌وه و به قهیرانێكیتر قهیرانهكانیتر فه‌رامۆش نه‌كرێت.
ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌مرۆكه ره‌خساوه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌رفه‌تێكی گرنگ و به‌سووده بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ڕێگای گفتوگۆ و یه‌ك گۆتاری و یه‌ك ده‌ستی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین.
ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه هه‌ڵچوون و ده‌مارگیری و به دوا دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و كه‌سایه‌تی و ئابووریه‌كان ته‌نها به‌ره‌و هه‌ڵدێر و له‌ناو چوونمان ده‌بات.
خۆبه‌ستنه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و لایه‌نگیری ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌كه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه هه‌ڵوێستیان هیچی كه‌متر نابێت له پێش و دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ئابووری سه‌ربه‌خۆ له دوای پرۆسه‌كه.
جگه له گه‌رانه‌وه بۆ به‌غدا و كه‌وتنه ژێر باری قه‌رزێكی زۆر كه ده‌بێت باجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كورد بیدات و بكه‌وینه قهیرانێكیتر. هه‌رێمی كوردستان پێویسته باشتر بیر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بكاته‌وه چیتر رۆڵه‌كانی خۆمان نه‌كه‌ینه قوربانی خهڵكیتر.
رابردووی گه‌لی كورد پریه‌تی له ئه‌زموون و خه‌بات و سه‌ركه‌وتن و هه‌ندێ جار شكست. زۆر جار چاو به رابردووی راگه‌یاندنه‌كانی لایه‌ن و سیاسیه‌كاندا بخشێنێته‌وه و ده‌رئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست ناهێنین. به‌ڵكو پریه‌تی له توانج و توهمه‌ت خستنه پاڵ یه‌كتر به نه‌شیاو و خاین هه‌ژمار كردن. واته هیچ كامێك به زه‌یی به رابردووی ئه‌ویتر دا نه‌هاتۆته‌وه وه ته‌نها خۆی به خه‌مخۆر و دلسۆز و پێشمه‌رگه زانیوه و ئه‌ویتر هیچ، واته به گوتاری هه‌مووان هه‌موو هیچن، كه‌س دلسۆز نه‌بووه و نابێت ئه‌وه فه‌رامۆش بكرێت كه هه‌موو له‌به‌ره‌ی گه‌ل بوون و هه‌ر یه‌ك به پێی توانا و بوونی خۆی له هه‌ر بوارێك بوبێت به‌شدار بووه له خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان.
بۆچی هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه پڕشه‌نگداره له بیر ئه‌كه‌ین و باشترین و سه‌ركه‌وتووترین ئه‌زموون نه‌خه‌ینه‌وه به‌رچاوی خۆمان و به هه‌مان هه‌ست و هه‌ڵویست كاری ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی و داڕشتنی به‌رنامه‌ی راپه‌رین و ئه‌نجامده‌رانی په‌یرۆ نه‌كه‌ین. مه‌گه‌ر له بیرمانچوو هه‌مووی هه‌وڵی ده‌دا زۆرترین به‌رپرسی هه‌بێت له سه‌ركردایه‌تی كردنی به‌رنامه‌ی ئه‌نجامدانی راپه‌رین و خۆشبه‌ختانه به هه‌مووان بۆ راپه‌رین یه‌كده‌ست بووین و جوانترین دروشم كه ره‌وانشاد بێت هه‌میشه یاده‌وه‌ریه‌كانی له هه‌ست و ده‌رونمان و كارماندا زیندووبێت. خوالێخۆشبوو جه‌نابی مام جه‌لال كه خاوه‌نی دروشمی ئاشتی بوونه‌وه‌ی گشتی بوو له نه‌ورۆزی ساڵی 1984 دا ئه‌وانه‌ی له‌به‌ره‌ی گه‌ل بوون و له دژی گه‌ل بوو ئه‌و رۆژه بۆ راپه‌رین به هیزی پێشمه‌رگه و شانه چه‌كداره‌كان و راپه‌رینیان سه‌رخست و گه‌یاندیانه
ئه‌مرۆكه.
هه‌ر كه‌س پێدا هه‌ڵگوتن به باڵای خۆی و ئه‌ویتر بخاته سه‌نگه‌ری خیانه‌ت و دوژمن پێموایه وه‌ك گوته‌نی به قسه‌ی هه‌مووان هه‌موو هیچین (به داوای لێبووردنه‌وه). به‌ڵام هه‌موو كوردن و هه‌موو به ئه‌ندازه‌ی خۆی قوربانی و خوێنی داوه. ئه‌گه‌ر هه‌موومان به له خۆبووردوویی و خۆ دوورخستنه‌وه له خواستی تاك و حیزبی و پاراستن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان تایبه‌تیه‌كان دڵنیایی ده‌دات كه جارێكی‌تر به‌ره‌و یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی گه‌لی كورد هه‌مان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن كه به هۆی راپه‌رین به‌ده‌ستمان هینا . واته با به هه‌مووان بۆ هه‌مووان و گه‌لی كورد هزر و هێزه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌موو بیرمه‌ند و سیاسه‌تمدار و نووسه‌ر و چاودیران بكه‌م با ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش بێت خۆیان دوور بخه‌نه‌وه له‌م نووسین و ڕایانه‌ی كه تۆی دووبه‌ره‌كی و دوژمنكاری زیاد ده‌كات و زیاتر بیر له بابه‌تی یه‌كڕێزی و یه‌ك گوتاری و هه‌ستیاری رابردوو بكه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌تا به شێوهیهكیتر له عێراق ئاڵوزی و نائارامی دروست ده‌كرێت.
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت زۆر هۆشمه‌ندانه بیر له‌و رووداوانه بكاته‌وه كه ئه‌مرۆكه له پارێزگاكانی عێراقدا ده‌گوزرێت و باش دیقه‌ت له‌و دروشم و بابه‌ته بكاته‌وه كه له پشتی په‌رده‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت زۆرانێك هه‌ن چاویان به‌ر بارودۆخه‌ی ئه‌مرۆكه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌یه چاویان هه‌ڵنایه‌ت بابه‌تی گۆڕینی ده‌ستور و دیاریكردنی بودجه و دروشمی جۆراوجۆری كه باس له ئایندهی عێراق ده‌كرێت خۆ هه‌رێمیش به‌شێكه له‌م عێراقه.
كورد خاوه‌نی ئه‌زمونێكی تاڵه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سازدانی كۆده‌تاكانی عێراق هه‌ر له رۆخانی پاشایه‌تی تاوه‌كو ئه‌مرۆكه.
راسته خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ری عێراق داوای مافه ره‌واكانی خۆی ده‌كات و ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ئه‌نجامه به‌ڵام زۆر پلان و به‌رنامه‌ی شاراوه له خۆ ده‌گرێت كه هه‌ستیاره و كورد ئه‌گه‌ر له ئه‌مرۆدا بیری لێنه‌كاته‌وه به ئهنجامێكیتر ده‌رده‌چێت.
هه‌ر وه‌كو هه‌وڵه‌كانی درا بۆ رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا له‌سه‌ره‌تا بۆ چه‌واشه‌كاری كوردێكیان كرد به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سوری و دوایی یه‌كێكی مه‌سیحی و ئێستاكه چی كراوه . . !!؟؟
بارودۆخێكی تازه له عێراقدا له پێشمانه و هه‌ر دوو رووی تێدایه كه ده‌كرێت ئاینده‌یه‌كی باش بێت و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌كه‌شی بێت. رێگای گفتوگۆی راسته‌قینه و خۆ دوور خستنه‌وه له لایه‌نگیری ململانه‌ی ناوچه‌كه زیاتر مافه‌كانمان دابین ده‌كات و ئه‌زموونی رابردووی ئه‌وه پێشانداوه كه ئه‌و كاته‌ی هه‌موومان پێكه‌وه وه یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هه‌ڵوێست بوویین.
زۆرتر له ئامانجه‌كان نزیك بووینه‌وه و جارێكی‌تر ده‌یڵێم با هه‌موومان بۆ هه‌مووان و كوردبین ئه‌م هه‌نگاوانه بهاوێژین كه ده‌مانگه‌یه‌نیته كه‌ناری ئارامی و سه‌ركه‌وتن.