ستاندەر
ئەنجوومەنی باڵای روبەروبوونەوەی گەندەڵی کەلەلایەن” عادل عەبدولمەهدی” ەوە سەرۆکایەتی دەکرێت چەند بریارێکیان دەرکرد، بەپێی سەرچاوەیەکی باڵا بۆ پێگەی (الاتجاه برس)، سەرۆک وەزیرانی عێراق مەلەفی گەندەڵی چەند بەرپرسێکی باڵای لەوەزیر و پارێزگاریپێشووی چەند شارێک داوەتە دادگای لێکۆڵینەوە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەکردن دەربارەی دۆسیەی گەندەڵیەکانیان، لەناو بەرپرسە باڵاکانیش ناوی “نەجمەدین کەریم” پارێزگاری پێشووی کەرکوک هەیە. پێگەی (الاتجاه برس) ئاشکراشی کردووە بە بریاری سەرۆک وەزیران قەدەغەی سەفەرکردنی دەرەوەی وڵات خراوەتە سەر ئەم بەرپرسانە و تاررۆژی یەکلابوونەوەی مەلەفەکانیان ناتوانن سەفەری دەرەوەی وڵات بکەن.