ستاندەر
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی شەش رۆژی رابردوو بڵاودەکاتەوە، بەپێی ئامارەکە لەماوەی شەش رۆژی رابردوو خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی تری عێراق ١٠٠ کەس کوژراون زیاتر لە ٥٠٠٠ کەسیش بریندار بوونە، کۆمسیۆن باڵای مافەکانی مرۆڤ ئاشکراشی کردووە لەوماوەیەدا ٣٩٩ کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەشدا ٣٤٣ کەسیان پاشان ئازاد کراون، هەروەها کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت: بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٩٨ تەلار و بینای گشتی و تایبەت زیانیان پێگەیشتووە.
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەیدا کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤداوا لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەکات، بەدوور بن لە پەلاماردان و توندووتیژى، پابەندى خۆپیشاندانى هێمن بن بەدوور لە هەر ئاڵۆزییەکى بە مەبەست یان بێ مەبەست…