فراکسیۆنى سادقون لێدوانى پەرلەمانتارێکى لەبارەى سەرۆک کۆمارەوە ڕەتدەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 245 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی سادقون ڕەتیدەکاتەوە  فراکسیۆنەکەیان  هیچ هەوڵێکی دابێت بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا  لە دژی سەرۆک کۆمار،

سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی سادقون بە ماڵپەری ناس کوردی ڕاگەیاند،لێدوانەکەى عدى عەواد گوزارشت لە بۆچوونى کوتلەکەمان ناکات، داوامان لێکردووە هەڵوێستەکەى ڕاستبکاتەوە،

ئەمە لە کاتێکدایە  عدى عەواد پەرلەمانتارى کوتلەى سادقون لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو ،بە هۆی دیارینەکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق فراکسیۆنەکەیان ئیمزا کۆدەکاتەوە بۆ لەکارخستنى سەرۆک کۆمار لە پۆستەکەى.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.