ستاندەر
فایه‌ق شێخ عه‌لی کاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویەتی، “ده‌زانن عامری بۆ رازی نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببمه سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه ئه‌و به دڵنیاییه‌وه ده‌زانێت وه‌ك تاوانبارێكی جه‌نگ و بكوژی عێراق و گه‌له‌كه‌ی دادگایی ده‌كه‌م و خوێنی بێتاوانانی عێراقییه‌كان له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه”.
فایەق شێخ عەلی دەشڵیت،وه‌ك دزێك كه نه‌وتی عێراقی دزیوه و پاره‌یه‌كی زۆری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی خواردووه هادی عامری دادگایی ده‌كه‌م، ده‌یان تۆمه‌تی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كات