لە ناحیەى قەرەتەپە داعش دوو برا، دەڕفێنێت و تا ئێستاکەش تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 190 جار بینراوە

ستاندەر

دوێنێ شەو لە ناحیەى قەرەتەپە چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر رێگای جه‌باره‌- قه‌ره‌ته‌په‌، بازگه‌ی كاتیان دروستکردووە، له‌ئه‌نجامی ئەوەشدا دوو شۆفێری ئۆتۆمبێڵى بارهه‌ڵگریان فڕاند، كه‌ خه‌ڵكی خانه‌قینن  و براشن. لەگەڵ پێنج کەسی دیکە، كه‌ خه‌ڵكی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ن.

سپێدەى ئەمڕۆش به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌پە، ڕووداوەکەى پشتڕاستکردەوە و گوتى:ته‌رمی یه‌كێك، لە كه‌سانى ناو ڕووداوه‌كه‌ى سەر رێگه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌- جه‌باره‌ مان دۆزیوەتەوە شوێنەوارى فیشەک به‌جه‌سته‌یه‌وە دیار بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.