ستاندەر
وڵاتی ڕوسیا کە سنورێکی دور و درێژی لەگەڵ هەردوو وڵاتی چین و ئێران هەیە بەڵام تاکو ئێستا تەنها ٤٥ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای تێدا تۆمارکراوە، بەوەش جارێکی تر جیهانی توشی شۆک کردووە.
ڕۆژنامەی سۆهۆی چینی هۆکاری کەمی ژمارەی توشبووان لە ڕوسیا دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ڕێکارە توندانەی ڕوسیا لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە گرتونەتیەبەر، و ڤایرۆسەکەی بە جدی وەرگرتووە، بەشێوەیەک هەر کەسێک لەدوای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە هاتبێتە نێو ڕوسیاوە بیانی بێت یان هاوڵاتی جیاکراوەتەوەو خراوەتە ژێر چاودێری تەندروستی.