ئەرکی یاسایی پەرلەمان لە دوخی نە خوازراو

لەلایەن ستاندار Posted on 283 جار بینراوە

Image may contain: Asos Argushi

ئاسۆس ئەرگوشی

بە پێی گوتەی سەروکی پەرلەمان، دەلێيت: پەرلەمان هیچی پێناکرێت و چاوەڕوانی هیچ لە ئێمە مەکەن. دواتر وتی: ئێمە لەدوخی ئاساییدا شەریک بوین، حەقی خویەتی ئیستاش یارمەتیدەرباین بەداخەوە کە وانیە!!!! ئەمە وتەی بەرێزیانە، وە منیش دەڵێم: هەموومان دەزانین کاری زیادە ناکەن، بەڵام هەر هیچ نەبێت کاری خوتان جێ بەجێ بکەن. بەداخەوە لەم هەلومەرجە نەخوازراوەدا كەهاتوتە پێشمان، پەرلەمان بەئەرکی خۆی هەڵنەستاوە، کەمتەرخەميەكى زۆريان كردووەو نە لەلايەنى چاودێريەوە نه لەلايەنی دەركردنى ياساوه خاڵێكیان لەسەر ڕوپەڕ دانەناوە.

لەڕاستيدا دەبيت پەرلەمان زياتر ڕۆلی خۆی بينيبايە، چونكه بێدەنگی پەرلەمان بۆته هۆى دروستبوونى بۆشايى ياسايى، لەئەنجامى نەبوونی ڕۆلى پەرلەمان وەزارەتى ناوخۆ و وەزارەتى تەندروستى بەڕۆلى پەرلەمان هەڵساون، ئەمەش پێچەوانەى دەستور و ياسايه. بەپێی ياسا لەكاتى ڕاگەياندنى حاڵەتی لەناکاو (طارئ) دەبێت سەرۆكايەتى هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان بەهەماهەنگى ياسايەكى تايبەت دەربكرێت تايبەت بەحالەتى لەناکاو (طارئ) بەياسا چونيەتى جێ بەجێكردنى دەستنيشان بكرێت.

لەم كاتەدا كومەلێك صلاحيات دەدرێت بەدەستەڵاتى جێ بەجێكردن، لەكاتى ڕاگەياندنى حاڵەتى طارئ دەستەڵاتى قضائى دەبێت كارەكانى خوى ئەنجام بدات بەسەرپەرشتىكردنی هەموو ڕێكارەکان. بەڵام ئەوەى ئێمه بەديدەکەين لەكوردستان، سەرۆكايەتى هەرێم و پەرلەمان هيچ ڕۆڵێكيان نيه. بگره بەهيچ شێوەيەك بەشداريان نەكردووە لەم حاڵەتەدا. وه هەروەها دەستەڵاتى (قضائى)یش وەك ھەر دامودەزگایەكیتر پشوی وەرگرتووەو كارى قضائى خۆيان ئەنجام نادەن بۆيه وەزيرى تەندروستى و وەزيرى ناوخۆ جێگاى ئەوانيشیان گرتۆتەوه، ئەمەش تەواو پێچەوانەى ياسا چەسپێنراوەكانە. بەپێی ياسا، دەركردنى ياسا و سزا له دەستەڵاتى پەرلەمانه، بەڵام بەداخەوه لەم حاڵەتە لەناكاو و نەخوازراوەدا لەهەرێمی كوردستان ياسا دەردەكرێت و سزا دەستنيشان دەكرێت بەبێ ئاگادارى پەرلەمان و سەرۆكايەتى هەرێم و بەبێ ھیچ حسابكردنێك بۆ سوڵتەی قەزا.

لەدەستوردا قاعيدەیەك هەيه (لا جريمة ولا عقوبة إلى بنص) كەچى ئيستا له كوردستان سزا دەركراوه بەبێ نص ئەمەش پێچەوانەى دەستوری نوسراوی دەوڵەتە. حاڵەتێکى خراپتر، ئەویش سزادانى هاوڵاتيانه بەبێ دەستەڵاتى قضائى لەلايەن وەزارەتى ناوخۆيەوه، لەئەساسیدا بەهيچ شێوەيەك ياسا ڕێگا نادات سزا بسەپێنرێت بەسەر ھیچ كەسێكدا بەبێ دەستەڵاتى قضائى. بەڵام سەرباری ھەموو ئەو كەم و كوڕیە یاساییانەش، لەڕاستيدا لەبۆشايی نەبوونی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ھەرێم، حکومەت وەکو دەستەڵاتی جێ بەجێکردن کاری زۆر باشی ئەنجامداوەو ڕێوشوێنی زۆر توندوتۆڵ و باش گیراوەبەر لەپێناو پێشگرتن بەم پەتا جیھانیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.