پەرەسەندنی نوێی نێوان یەكێتی و پارتی:  هێزێكی پێشمەرگەی یەكێتی لە زینی وەرتی جوڵەی نوێی دەستپێكرد

لەلایەن ستاندار Posted on 385 جار بینراوە

ستاندەر

هێزێكی پیشمەرگەی سەر بەیەكەی 70ی یەكێتی لە سنوری زینی وەرتی بەرامبەر هێزەكەی وەزارەتی پێشمەرگە جێگیردەكرێت.

شەمال وەرتی بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی لە وەرتی لەمبارەیەوە بە زەمەنی راگەیاندووە دوای جێگیركردنی هێزێكی لیوای 7ی سەر بە وەزارەتی پیشمەرگە لەسەر لوتكەی زینی وەرتێ، ئەوان نارەزاییان گەیاندۆتە پارتی كە قبولی ناكەن، تاكو ئێستا چارەسەر نەكراوە بۆیە یەكێتی بریاریدا هێزەكانی خۆی بهێنێتە زینی وەرتێ.

وتیشی  ئەو هێزە هاتۆتە ئەوێ سەر بەیەكەی 70یە، رەبایە كۆنەكانی خۆیان نۆژەن كردۆتەوە و هێزەكانیان بەرامبەر هێزەكەی وەزارەتی پێشمەرگە جێگیر كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.