ستاندەر
محەمەد كەریم، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت پێداگری هەرێم لەسەر هەندێ ناو لەنێویاندا فوئاد حوسێن بۆ پۆستی وەزارەتە بەتاڵەكان بۆتە بەربەست لەبەردەم تەواوكردنی كابینە وەزاریەكەی كازمی.
وتیشی پێویستە هەرێم سازش بكات لە داواكاریەكانی بۆ تەواوكردنی كابینەی نوێ.
بەهۆی ئەوەی بەشێك لە لایەنە عێراقیەكان و كوردستانیەكان دژی كاندیدكردنی فوئاد حوسێن وەستاونەتەوە ئەگەری بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران مسۆگەر نیە.