ستاندەر
بریارە ئەمرۆ وەفدی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەل وەزیری دارایی عێراق كۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكان كۆبونەوەكە بەسەرپەرشتی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق دەبێـت بۆ گەیشتن بەرێكەوتن، ئامانجی كۆبونەوەكە گەیشتن بەرێكەوتنی گشتگیر، بەڵام تا ئێستا لەسەر ئەو برە پارەی كە بەغدا بیداتە هەرێم و بری نەوتی هەرێم نەگەیشتونەتە رێكەوتن.