ستاندەر
مەنسور بعێجی، پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت ئەو دۆخەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێ بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان هۆكارەكەی پابەند نەبونی حكومەتی هەرێمە بە هیچ رێكەوتنێك لەگەل بەغدا كە ئەوەش سەری كێشاوە بۆ سەرهەڵدانی كێشەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.
ناوبراو راشیگەیاندووە حكومەتی هەرێم لەبەردەم دواین دەرفەتە بۆ پابەندبون بە حكومەتی ئیتیحادی و تەسلیمكردنی نەوت و داهاتەكانی تر هاوشێوەی پارێزگاكانی تر، ئەویش بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانی خۆی، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبێت لەو روداوانەی كە ئێستا لە هەرێم روودەدەن و رژانی خوێنی هەر كەسێكیش لە ئەستۆی دەبێت