ئومێد ئەحمەد: لە ئاسایش گوتیان بەردەوام بی دەتكوژین
ستاندەر ئومێد ئەحمەد، رایدەگەیەنێت، لە كاتی لێكوڵینەوەم لە ئاسایش، پێیان گوتم بەردەوام بی لە رەخنە گرتن، دەتكوژین و، بۆت نییە قسە لەسەر مسعود بارزانی و ماڵباتەكەی بكەی. دوای ئەوەی سەر لەبەیانی ئەمرۆ 2017/7/10 دوو شەممە (ئومێد ئەحمەد) شاعیر و چالاکی مەدەنی ھەولێر لەلایەن ئاسایشی ھەولێر دەستگیرکرا، ئەم ئێوارەیە کاتژمێر (٧) ناوبراو ئازادکرا. ئومێد ئەحمەد، زانیاری لە ...