کویرد هوکویمەتلەری لە “بابی عالی” هەڵناگەڕیتەوە
سامانی وەستا بەکر لە ناوەندی سەدەی نۆزدەوە ئیمبراتۆرییەتی عوسمانی بەرەبەرە ڕوو لە هەڵوەشانەوە بوو چونکە تا دەهات لە شۆڕشی پیشەسازی سەدەی نۆزدە دوورئەکەوتەوە. سوپایەکی مەزن و خەرجیەکی زۆر، سەرکردەی نەشارەزاو بێتوانا، بیری وشکی زانستی و فەلسەفی کاربەدەستان، پرۆتۆکۆڵی بازرگانی کەل و نابەرابەر، نوێسازی و ڕێکخستنەوەکانی ساڵی ١٨٣٩ “بەفیتی بەریتانیا”، بەڕێوەچوونی بانکەکان بەسەرمایەی ئنگلیز و فەرەنسیەکان، ...