فاشیزم لە مێنتاڵتی حزبەکانی باشوردا
سەباح محەمەد حزبی سیاسی کە بە یەکێک لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی دادەنرێت بریتییە لە ڕێکخستن و بەیەکەوەکارکردنی کۆمەڵێک لە تاکەکانی کۆمەڵگە کە یەک تێڕوانینێکی فکری ھاوبەشیان ھەیە و ھەوڵدەدەن ڕای گشتی بەلای خۆیاندا ڕابکێشن لەپێناو گەیشتن بە دەسەڵات. لە چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە دروستکردنی حزب دێتە ناو کۆمەڵگەی کوردی، بەڵام لەم زەمەنەوە تا ئێستاش ناتوانرێت ئەم حزبانە ...