ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ راسته‌قینه‌یه‌ی كه‌ بارزانی ده‌ستبه‌رداری بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 678 جار بینراوە

فه‌رمان ڕه‌شاد

له‌ده‌می په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مانه‌وه‌ بارزانی هه‌میشه‌ له‌هه‌نگاوه‌كانی خۆی له‌سه‌روی كێشه‌كان بینیوه‌، بۆیه‌ش هه‌ر هه‌نگاوێكی نابێت له‌و چوارچێوه‌یه‌ بوه‌ جگه‌ له‌دواین پرۆژه‌ی كه‌ گۆرینی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ بوو به‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌یان جیاوازبو، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كه‌م لایه‌ن كه‌ پێشوازی له‌ پرۆژه‌كه‌ كرد، كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بۆیه‌كه‌مجار له‌دوای 12 ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ئاماده‌بوو پێشوازی له‌ وه‌فدی پارتی بكات، هه‌رواش ده‌رچوو كۆبونه‌وه‌ كراو و، دۆخی هه‌رێم تاراده‌یه‌كی باش به‌ره‌و هێوری رۆشت و، خه‌ڵك ئومێدێكی بۆ دروست بو كه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، چونكه‌ به‌گوێره‌ی پرۆژه‌كه‌ بارزانی دانی به‌وه‌نا كه‌ ئه‌و به‌شێكه‌ له‌كێشه‌كان نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ بێت، به‌ڵام زۆری نه‌خه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌ بوه‌ خالی ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له‌بار برا و، له‌لایه‌ن بارزانی بێ ده‌نگی لێكرا.

دوای ئه‌وه‌ش دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر رێگاكه‌ی پێشوو كه‌ پیشاندانی بارزانی بو له‌سه‌روی كێشه‌كان كه‌ رێگایه‌كه‌ پێشتر چه‌ند جارێك تاقی كراوه‌ته‌وه‌ و بێ به‌رهه‌م بوه‌، بۆیه‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ورۆش بێ به‌رهه‌م ده‌بێت، ئه‌نیشتاین قسه‌یه‌كی هه‌یه‌ ده‌ڵێ ناكرێ تۆ هه‌مان رێگای پێشوو بگریت به‌ڵام چاوه‌رێ ی ئه‌نجامی جیاوازبیت.

رێگا راسته‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ گۆڕینی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ له‌یه‌ك پاكێج یاخود هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی تر كه‌ بنچینه‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت پارتی دان به‌وه‌ بنێت كورسی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌چه‌قی كێشه‌كاندایه‌ نه‌وه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان، چونكه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ده‌چینه‌ نێو یاریه‌ك كه‌ دوێنێ ڕه‌تیان كردۆته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.