فه‌رمان ڕه‌شاد
ده‌بێت بگه‌رێینه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیاره بنه‌ڕه‌تیه‌ی كه ئینسان بۆچی بیری له‌دروستكردنی حكومه‌ت و ده‌وله‌ت كرده‌وه؟ له‌به‌رچی خۆی ده‌خاته ژێر به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌رك و ته‌سلیمبون به‌ده‌سه‌ڵات؟ به‌دڵنیایی ڕوونه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌به‌رامبه‌ردا ژیان و ئه‌من و خۆشگوزه‌رانی بۆ دابین بكات، گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیش كه رۆسۆ خستیه ڕوو هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه بوه، كه هاوڵاتیان به‌شێك له ئازادی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ست لێهه‌ڵده‌گرن بۆ ده‌وله‌ت و حكومه‌ت بۆ رێكخستن و مسۆگه‌ركردنی ژیانیان.
به‌ده‌ر له‌وه‌ی سه‌ره‌وه پیرۆزكردنی ده‌وله‌ت له‌به‌ر خودی ئه‌وه‌ی كه ناوی ده‌وڵه‌ته تێنه‌گه‌یشتنه له فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وله‌ت، تۆ ده‌وله‌ت ته‌فزیل بكه‌ی به‌سه‌ر قات و قوری، ئه‌وه گاڵته‌جاری و هه‌ستنه‌كردنه به‌رامبه‌ر ژیانی خه‌ڵك، ناكرێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی یه برسیكردنی خه‌ڵك تاقیبكه‌یته‌وه، ئه‌و وه‌ڵامه ده‌ریده‌خات كه له‌و پرۆسه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خراپترین ئه‌گه‌ره‌كان حیسابیان بۆ نه‌كراوه.
ده‌وله‌تێك یه‌كێك له فاكته‌ره‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سۆمال كردنی كوردستان بێت چ قیمه‌تێكی هه‌یه؟ ئێوه سه‌یر بكه‌ن قه‌ته‌ر به فشاری ملیاره‌ها دۆلار ئه‌مریكای ناچاركرد نه‌ك هه‌ر پاڵپشتی بكا به‌ڵكو مانۆری سه‌ربازی هاوبه‌شی له‌گه‌ل ده‌كا له‌كاتێكدا قه‌ته‌ر به‌قه‌ده‌ر ناحیه‌یه‌كی له‌ئه‌مریكاش نابێت، ئێوه چیتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لك ناچاربێت پشتتان بگرێت؟ ده‌بێ وه‌ك شه‌نگال هه‌زارن كه‌س له برسان بمرن و بنوزێینه‌وه ئینجا به‌هانامان بێن؟ ئه‌وه چ نه‌خشه‌ی ده‌وله‌تێكه فه‌لسه‌فه‌كه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی كڕوزانه‌وه و چاوه‌رێ ی ره‌حمی كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی بین، تا دڵیان پێمان بسوتێ.
ئێوه ته‌نها چاوتان له سوألكردن و نوزانه‌وه بوه ئه‌خیرجار به‌رامبه‌ر 415 ملیۆن دۆلار سازشتان بۆ ئه‌مریكا كرد له‌به‌رامبه‌ر شه‌ری موسل ئێستا به‌چ روێك ده‌توانن فشار له‌سه‌ر ئه‌مریكا دروست بكه‌ن؟