سه‌ركوت كردنی ناڕەزایه‌تیه‌ مەدەنیه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 619 جار بینراوە

ستانده‌ر-راپۆرت

ھەرێمی کوردستان بەدۆخێکی سیاسی‌و ئابوری سەخت تێدەپەڕێت، بەو ھۆیەوە، لەشاری ھەولێر ناڕەزایی جۆراو جۆر لەنێو چین‌و توێژەکان بەشێوەی مەدەنیانە لەچوارچێوەیەکی ئاشتیخوازانە سەری ھەڵداوە لەپێناو گەیشتن بە مافە سەرەتاییەکان. به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی له‌ چوارچێوەی پرۆسەیەکی رێکخراو لەشاری ھەولێر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ (مامۆستایانی ئایینی‌و پزیشک‌و چالاکوانان) به‌ دەستکراوە سوکایەتی‌و لێدان‌و تەقەکردن بەرامبەر ئەو کەسانەی کە داکۆکی لە مافی ھاوڵاتیان دەکەن.

لێدانی چالاکوانانی هه‌ولێر

له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چالاكوانان هه‌وڵی مه‌ده‌نیان داوه‌، رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ به‌رواری 16/1/2016 به‌ نیاز بوو له‌ پرێس كۆنفرانسێك له‌ هۆتێل چوارچرا، راپۆرتێك له‌ باره‌ی گه‌نده‌ڵی‌و سه‌ره‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوبكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێر رێگریان لێده‌كرێت‌و سوكایه‌تیان پێده‌كرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌دا، له‌2016/1/31ـدا، نزیكەی هەشت چالاكوانی كۆمه‌ڵی مەدەنی، كە بە نیازبوون گردبوونەوەیەك لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان ساز بكەن، لەلایەن پۆلیسەوە هه‌ولێر دەستگیر كران، هه‌رچه‌نده‌ ئەوەش ناڕەزایەتییەكی گەورەی لەسەر ئاستی میدیاكان‌و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا هێنا و بە هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر ئازادی رادەربڕین و ئازادی لە چالاكییەكانی مەدەنی لێكدانەوەی بۆ كرا.

هه‌روه‌ها له‌ 2016/2/17ــدا، چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرشدەکەنە سەر (کامەران سەرسپی) چالاکوانی كۆمه‌ڵی مەدەنی دەیڕفێنن‌و ئازارێکی زۆری دەدەن، ناوبراو لەزۆرینەی خۆپیشاندانەکانی دژە گەندەڵی بەشداریەکی چالاکی ھەیە. دواتر له‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمی‌وله‌ ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی له‌ شاری هه‌ولێر هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر پزیشكێكی نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕین.

گه‌نده‌ڵی‌و هێرش بۆ سه‌ر مامۆستایانی ئاینی

مامۆستایانی ئایینی  وه‌كو لایه‌نێكی چالاك له‌ كۆمه‌ڵگادا، له‌سه‌ر بابه‌ت‌و بارودۆخی سیاسی‌و ئابوری سەختی كوردستان هه‌ڵوێستان هه‌بووه‌، له‌ 2016-02-04 له‌ شاری هه‌ولێر، فتوایەک دەربارەی خواردنی ماڵی میللەت بەناحەق دەردەچێت، له‌لایه‌ن (30) مامۆستای ئاینی ھەرێمی کوردستان، حوکمی شەرعی‌و حه‌رامكردنی دەردەکەن لەسەر ئەو دەیان ملیار دۆلاره‌ی لە قوتی خەڵک بردراوەتە دەرەوەو لە بانکەکانی ئەوروپا و وڵاتانی تر دانراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.