كورتە تویژینەوە : ڕێكەوتنامەكەی (هەرێم و بەغدا و ئەمریكا) لەگەل ڕێكەوتنامەكەی (رۆژئاڤاو ئەمریكا )

لەلایەن ستاندار Posted on 871 جار بینراوە

بەراوردی ستراتیجی

كورتە تویژینەوە : ڕێكەوتنامەكەی (هەرێم و بەغدا و ئەمریكا) لەگەڵ ڕێككەوتنامەكەی (رۆژئاڤا و ئەمریكا )

بەشی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر

لە ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش  ئاستی دیپلۆماسیەتی  سەرانسەری كوردستان بەرزبوویەوە، دوو ڕێككەوتنامەی گرنگ مۆر كراوە لەگەل ئەمریكا، یەكیان لە نێوان هەرێم بوو لە (22/7/2016) پێكهاتبوو لە (8) مادە، دووەمیان لای رۆژئاڤا لە رۆژی 17ی حوزەیرانی 2017 بلاوكرایتەوە (ئیمە لە خەبەر 24 وەرمان گرتوە). ئەرێنی ونەرێنی لەهەردوو لاهەیە هاوبەشەكەیان ئەوەیە كە ئیش بەكورد دەكریت ،یەكەمیان بۆ موسل دوەمیان بۆ ڕەقە .

ئەوەی خوارەوە كورتە توێژینەوەیەكی سەرەتاییە تیایدا بەراوردێكی ستراتیجی لە نێوان هەردوو ڕێكەوتنەكە كراوە  لەسەر بنچینەی (ئاسایشی نەتەوەیی)كوردستان :

1-    ریكەوتنەكەی هەرێم پاراستنی سەروەری خاكی كوردستان نەپاریزراوە بەرامبەر هیزەكانی حكومەتی عیراقی وحەشدی شەعبی (مادەی 1 و 2) ، هەرچی لە ڕێكەوتنەكەی رۆژئاڤاو ئەمریكا بوار نەدراوە سەروەری كوردستان كراوە بێت بۆ دیمەشق و هەم بۆ ئۆپۆزیسۆنیش (مادەی 2 و 3) .

2-    ریكەوتنی هەریم مەرجی ئەوەی بەسەر سەپێنراوە كە هاریكاری تەواو لەگەل عیراق وسوپاكەی بكات (مادە 3) ،لای رۆژئاڤا هاریكاری تەواو لەگەل ئەمریكایە نەك دیمەشق (مادەكانی 1 و4) .

3-    حكومەتی عیراق دەتوانێ خاكی كوردستان بەكاربهێنێ (مادەی 4) ، سوریا ناتوانێ خاكی كوردستانی رۆژئاڤا بەكاربھێنی (مادەی 5) .

4-    بەكارهێنانی خاكی كوردستان (هەتا لەلایەن هاوپەیمانانیشەوە )دەبێت بە رەزامەندی عیراق بێت (مادەی  5) ، لەڕێكەوتنی رۆژئاڤا سوریا لەهاوكیشەكە هەرنیە .

5-    لە ریكەوتنی هەریم بەلێنی داوە كەلەدوای پرۆسەكە هیزەكانی پیشمەرگە دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی (مادە 6) ، لای رۆژئاڤا ناگەڕیتەوە بەلكو دەبێتە بەشێك لە كیانی كوردی كە لێی  دروست دەكرێت (مادەی 7) .

6-    ڕێكەوتنامەكەی هەریم  بۆماوەیەكی كورتە لەگەل تەواو بوونی پرۆسەكە تەواو دەبێت (مادەی 7)  ، هەرچی ڕێكەوتنامەی رۆژئاڤایە هەمیشەییە و لەچوارچێوەی هاوپەیمانی و شریكی دژە تیرۆر(مادەی 1 و 4) .

7-    لە ڕێكەوتنامەی هەریم لەلایەن سەركردایەتی كوردەوە داوای 415 ملیۆن دۆلار كرابوو لەبەرامبەر بەشداری هیزی پیشمەرگە لە رزگاری موسل(مادەی7) ڕێكەوتنەكە زۆر لاواز دەكا ، ئەوەی ڕۆژئاڤا داوای دروست كردنی كیانی كوردی و هاوپەیمانی و شریكی دەكا –نەك پارەو دۆلار(مادەكانی  1 و4 و7) .

8-    لەلای هەریم بەناچاری قایل بوە كە چاكسازی لەو وەزارەتە بۆ بكەن (مادەی 8)، كەچی لە رۆژئاڤا بۆ گەشەو بەردەوامیە (مادەی  3) .

9-    به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئه‌وه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌مریكا واژوو كرا رێكه‌وتن نیه‌ ،به‌ڵكو به‌ڵگه‌نامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌ (وه‌سیقه‌ ته‌فاهوم) ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌نێوا ئه‌مریكا و رۆژئاڤا واژووكرا ناوی ڕێككەوتن هەلدەگری .

2017/6/18- هەولێر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.