ستاندەر ـ ڕانیە
ئەسعەد حسێن محمود کە کارمەندی تەندروستیە لە نەخۆشخانەی ڕانیە و هەروەها چالاکوانی مەندیشە،لە بەرواری
١٢-٢-٢٠١٧ لە غاباتی ڕانیە لەلایەن گروپێک پەلامار دراوە، وەک خۆشی ڕایگەیاندووە ئەو کێشەی شەخسی لەگەڵ هیچ کەس نیە.ئاماژەی بەوە کرد کە لە شێوەو جل و بەرگ و قسە کردنی پەلامار دەرەکان گومان دەکات گروپی سەلەفیەکان بن.
هاوکات له بەرواری ١٧ – ٥-٢٠١٧ لە ڕێگای بنگرد بەردە کۆز لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی( مجید حمید) تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان دەکرێ و ناوبراو ڕایگەیاندووە سەلامەت دەرچونە و تەنها گولە بەر سەیارەکەیان کەوتووە.
بەگوێرەی زانیاریەکان هەر هەمان ڕۆژ پۆلیسی بنگرد هاتۆتە شوێنی ڕوداوەکە و ڕاپۆرتی ڕوداوەکەیان کردوە لە بنکەی پۆلیسی بنگرد سکاڵایان تۆمار کردوە.
ئەسعەد حسێن دوای تهقهكردن له ئۆتۆمبێلهكهی
ساتی گهیشتی هێزهكانی پۆلیس بۆ سهر ڕووداوهكه بۆ ئهنجامدانی لێكۆلێنهوه